پاسه‌وانانی که‌نار ده‌ریا له کۆریای باشور ده‌ڵێن کارمه‌ندێک گیانی له‌ده‌ستداوه له ده‌مێکدا ده‌یویست کونێک بکاته ناو که‌شتیه‌کی نوقم بوو تا بزانرێت ئایا ته‌رمی تری تیادا ماوه یان نا.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌و کارمه‌نده به بوراوه‌یی ده‌رهێنراوه‌ته‌وه و خوێن له ده‌موچاویه‌وه هاتۆته ده‌رێ و گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و له‌وێ مردووه.
کاربه‌ده‌ستان باسیان له هۆکاری مردنه‌که‌ی نه‌کردووه.
ئه‌مه‌ش دووه‌م کارمه‌نده له‌وه‌تای ژێرئاو که‌وتنی که‌شتیه‌که‌وه گیان له‌ده‌ست بده‌ن له ده‌می هه‌وڵه‌کان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی سه‌دان که‌سی له‌ناو ئه‌و که‌شتیه‌دا بوون.
ڕۆژی 16 ی مانگی 4 ئه‌و که‌شتیه نوقم بوو، بێ له نه‌فه‌ره‌کانی تر 325 خوێندکاری یه‌ک خوێندنگای ئاماده‌یی تیادا بوون.
تا ئێستا 288 ته‌رمی قوربانیه‌کانی ئه‌و ڕووداوه دۆزراونه‌ته‌وه .
له نوقم بوونی که‌شتیه‌که‌دا 172 که‌س که 22 که‌سیان ده‌سته‌ی که‌شتیه‌وان بوون ڕزگار کران.