Accessibility links

عه‌زیز حه‌سه‌ن: له‌ کوتله‌ی کوردستانی بریارمان داوه‌ که‌ ئه‌وله‌ویه‌تمان ماده‌ی 140 بێت.

  • Jani Diylan

Aziz Hassan

عه‌زیز حه‌سه‌ن: له‌ کوتله‌ی کوردستانی بریارمان داوه‌ که‌ ئه‌وله‌ویه‌تمان ماده‌ی 140 بێت.
له‌ ده‌می هه‌ڵبژاردنه‌کاندا زۆری کاندیده‌کان پێیداگریان له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی به‌ندی 140یان کرد، ئێستاکه‌ که‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌سه‌ر چوو چ جۆره‌ میکانیزمێک ده‌بێت به‌ کار بهێنرێت که‌ له‌وانه‌ی پێشووتر باشتر بن تاکۆ ئێتر ئه‌م کێشه‌ ساڵانێکی تر نه‌خایه‌نی؟
عه‌زیز حه‌سه‌ن حوسه‌ێن ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئێمه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستاندا سێ کێشه‌ی سه‌رکیمان هه‌یه‌، ئه‌وله‌ویه‌تی کێشه‌که‌مان کێشه‌ی ماده‌ی 140، گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌ کوردستانیانه‌ بۆ باوه‌شی هه‌رێمی کوردستان. کاک عه‌زیز هه‌ر وه‌ها ده‌لێت له‌م‌ هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌م دواییه‌دا که‌ ئه‌نجام درا ئه‌گه‌ر وه‌کو (ئیستفتائێکیش) ته‌ماشای بکه‌ێن که‌ زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه‌ خه‌ڵکی کوردستانه‌ وه‌ ده‌نگیان به‌ قائمه‌ کوردستانیه‌کان داوه‌ وه‌ ئه‌مری واقع ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ ئه‌م سنوورانه‌ی خۆمانه‌ بپارێزین و لای خۆمانه‌وه‌ بریار بده‌ێن ".
XS
SM
MD
LG