سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق وێستگه‌ی یه‌که‌می سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ژماره‌یه‌ک وڵاتی ئه‌وروپا فه‌ڕه‌نسا بوو.
مه‌سعود بارزانی له پاریس و له کۆشکی ئه‌لیزێ له‌گه‌ڵ فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسادا کۆبووه‌وه.
له میانه‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له ژماره‌یه‌ک دۆسێ کراون له‌وانه ڕه‌وشی سوریا و باترودۆخی عێراق و هه‌روه‌هاش دۆسێی وزه.
دکتۆر سه‌ردار عه‌زیز، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان ده‌ڵێت فه‌ڕه‌نسا هه‌ر وه‌ک به‌ریتانیا ئاماده‌یی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ک به‌رژه‌وه‌ندیه له‌و ناوچه‌یه‌ی جیهاندا بۆیه وه‌ک ده‌ڵێت به‌لایه‌وه سه‌یر نییه که پاریس به چڕی ئاماده‌یی و په‌یوه‌ندی هه‌بێت، به‌ڵام ده‌شڵێت له‌وبڕوایه‌دا نییه فه‌ڕه‌نسا ئه‌و قورساییه‌ی نییه که بتوانێت کاریگه‌ری هه‌بێت به‌سه‌ر ڕه‌وشی عێراقه‌وه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر سه‌ردار ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وتی زیاتر له ڕێی سه‌ودا نه‌وتیه‌کانه‌وه که‌وتۆته ئه‌ستۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه گه‌ر بزانێت چۆنی به‌کار ده‌هێنێت بۆ ده‌ستکه‌وتی زیاتری ئابووری و سیاسی.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دا: