کورد له عێراق لیژنه‌یه‌کی تایبه‌ت پێکده‌هێنێت بۆ دانوستاندن کردن له‌سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق.
ئه‌م لیژنه‌یه له نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێم پێکهاتووه، به‌ڵام هێشتا ئاشکرا نییه ئایا دانوستاندنه‌کانی ئه‌م لیژنه‌یه له‌سه‌ر بنه‌ماکانی مافه نیشتیمانیه‌کان ده‌بن یان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ژماره‌ی کورسیه‌کانی په‌رله‌مان.
کاوه موحه‌مه‌د، ئه‌ندامی نوێی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت زۆر گرنگه کورد له‌سه‌ر بنه‌مانی نیشتیمانی دانوستاندن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تری عێراقدا بکات وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هاتوو کورد پشت به ژماره‌ی کورسیه‌کانی ببه‌ستێت له په‌رله‌مانی عێراقدا ناتوانێت مافه‌کانی خۆی به‌ده‌ست بێنێت و ده‌شڵێت پێویستیشه کورد یه‌کڕیزی ناوماڵی خۆی ڕێکبخات تا بتوانێت به شێوازێک بچێته پێشه‌وه و وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌ره‌کی عێراق داکۆکی له مافه‌کانی خۆی بکات و هه‌وڵبدات بۆ چه‌سپاندنیان.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی کورد له به‌غدا چۆن ده‌توانێت یه‌ک ده‌نگ بێت له ده‌مێکدا ناکۆکیه‌کی زۆر له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه و ته‌نانه‌ت جیاوازیش له‌سه‌ر چۆنیه‌تی سه‌ر و سه‌ودا کردن له‌گه‌ڵ به‌غدادا هه‌یه؟ کاوه موحه‌مه‌د ده‌ڵێت گرنگترین هه‌نگاو ئه‌وه‌یه پێناسه‌یه‌کمان هه‌بێت بۆ یه‌کڕیزیی ناو ماڵی کورد که به‌داخه‌وه تا ئێستاش هێزه سیاسیه‌کان هه‌ر یه‌که له‌لای خۆیه‌وه پێناسه‌ی جیاواز ده‌کات و ده‌شڵێت ئه‌و یه‌کڕیزیه‌ی که باس ده‌کرێت زۆر گرنگه له‌سه‌ر بنه‌مای چاکسازی بێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: