زۆرێک له‌و بڕوایه‌دان ئۆپزسیۆنی سوریا به‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستایه‌وه ناتوانێت به‌ره‌وپێشچونێکی ئه‌وتۆ بێنێته ئاراوه سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی وڵاته‌که.
ئۆپزسیۆنی سوریا گیرۆده‌ی کۆمه‌ڵێک قه‌یرانی ناو خۆیه‌تی و ناکۆکیه‌کانی نێوان ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئۆپزسیۆن کاریگه‌ریه‌کی نه‌رێنی هه‌یه به‌سه‌ر خودی ئۆپزسیۆن خۆیه‌وه و وه‌ک چاو‌دێر ده‌ڵێن هه‌نگاوی سه‌ره‌کی بۆ کارابوونی ئه‌م ئۆپزسیۆنه چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کانی ناوخۆیه‌تی.
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئۆپزسیۆنی سوریا ده‌توانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر ئه‌و گرفتانه‌یدا؟
عه‌بدوڵا ڕێشاوی، نوسه‌ر و چاودێری سیاسی ده‌ڵێت ئه‌و قه‌یرانه بابه‌تیانه‌ی له ناو ئۆپزسیۆنی سوریادا هه‌ن زۆر زیاترن له قه‌یرانه ناوخۆییه‌کانی، وه‌ک ده‌ڵێت له‌وانه تێڕوانینی بۆ دۆسێی کورد له سوریادا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ڕوانینێکی ڕاست و دروست نه‌بووه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ڕێشاوی ده‌ڵێت ئێران و حیزبوڵا به‌ربه‌ستێکی گه‌وره‌ن له‌به‌رده‌م سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی سوریادا له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی وه‌ک ئاماژه‌ی پێده‌کات ئۆپزسیۆنی سوریا هێشتا نه‌یتوانیوه پشتیوانیه‌کی گه‌وره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆخۆی به‌ده‌ست بێنێت و ده‌شڵێت تا ئه‌و پشتیوانیه‌ش به‌ده‌ست نه‌هێنرێت ئۆپزسیۆن ناتوانێت هه‌نگاوه‌کانی خۆی زیاتر به‌ره‌و پێش به‌رێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: