Accessibility links

فواد زیندانی:ئێمه‌ شه‌رمزاری ده‌ست به‌سه‌راگردنه‌کاندا ده‌که‌ێن له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایش


Fuad Zindani
فواد زیندانی:ئێمه‌ شه‌رمزاری ده‌ست به‌سه‌راگردنه‌کاندا ده‌که‌ێن له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایش
به‌ پێی میدیاکان و رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ گوایه‌ هێزه‌کانی ئاسایش له‌ شاره‌کانی هه‌ولێر، دهۆک وزاخۆ هێڕشیان کردوه‌ته‌ سه‌ر نووسینگه‌کانی گۆڤاری رۆژی وڵات،رێکخراوه‌کانی ژنان و گه‌نجان و کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان.
فواد زیندانی سه‌رۆکی رێکخراوه‌ی نه‌هێشتنی ئه‌شکه‌نجه‌ و له‌ سێداره‌دان له‌ کوردستان که‌ به‌شێکه‌ له‌ فیدراسیۆنی زیندانیانی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌/ رادیۆێ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئێمه‌ وه‌کو رێکخراوه‌که‌مان به‌ دوادا چوونی ئه‌و هه‌والانه‌مان کرد، راست بوو، خه‌ڵک هێڕشی کراوه‌ته‌ سه‌رله‌ لایه‌ن ده‌زگائه‌منیه‌کانی ئه‌و شارانه‌دا وه‌ هاوکات خه‌ڵکانێک ده‌ست به‌سه‌ر کراوون له‌ لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه‌ و هه‌ر وه‌ها به‌ شێوه‌یه‌کی ناشیاوو هه‌ڵس و که‌وتیان له‌گه‌ڵدا کراوه‌و ته‌نانت لێشیان دراوه‌ و هه‌ر وه‌ها دوو له‌ ئه‌ندامانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هولێر ده‌ستگێر کراوون. کاک فه‌رهاد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به‌ پێی تازه‌ترین زانیاری زۆربه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر کراوه‌کان ئازاد کراوون".
please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:05:49 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG