له سه‌ر و به‌ندی نزیک بوونه‌وه له ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه فه‌رمیه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق و ده‌ستکردن به دانوستاندنه‌کانی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق جارێکی تریش باس و خواس له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی کوردی گه‌رم و گوڕ ده‌بێته‌وه.
هه‌ندێک له میدیای کوردی له زاری گه‌وره کاربه‌ده‌ستێکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه (ناوی نه‌هێنراوه) ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر هاتوو له حکومه‌تی داهاتووی وڵاتیه‌که‌دا مه‌رجه‌کانی کورد بۆ به‌شداریکردن ڕه‌چاو نه‌کران ئه‌وا ده‌ستده‌کرێت به گرتنه به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمێک له‌سه‌ر پرسی جیابوونه‌وه له عێراق.
پێشتر له ده‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2005 ی عێراقدا ڕیفراندۆم له‌سه‌ر ئه‌و پرسه کرا و زیاتر له له‌سه‌دا نه‌وت و حه‌وتی به‌شداربووانی ئه‌و ڕیفراندۆمه ده‌نگیان به جیابوونه‌وه دا له عێراقدا.
هیێمن سه‌یدی نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت به‌ره‌نجامه‌کانی ڕیفراندۆمه‌ی ساڵی 2005 دان پێدانه‌نراو بووه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی به فه‌رمی تۆمار نه‌کراوه و هیچ لایه‌نێکی سیاسی له پشت نه‌بووه و ده‌شڵیت بۆ ئێستاش ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ڕیفراندۆمه بکرێت ئه‌وا خه‌ڵک هه‌مان خواستیان هه‌یه و ده‌شڵێت پێویسته ئه‌و هه‌نگاوه زۆر به وردی تاووتوێ بکرێت و بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسیی ئاینده‌یی ناوچه دابڕێندراوه‌کان بدرێت و هه‌روه‌ها ڕاوێژیش له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌کانی به‌شه‌کانی تری کوردستانیشدا بکرێت.
به‌ڕیز سه‌یدی ده‌ڵێت هێنده‌ی ئه‌وه‌ی به‌دواداچوونی کردووه له‌سه‌ر ئه‌م دۆسێیه پێده‌چێت وه‌ک کارتێک بێت به‌ده‌ست کورده‌وه کاتێک دانوستاندن له گه‌ڵ به‌غدا ده‌کات و وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌وه‌ش وه‌ها ده‌کات ده‌ستی کورد ئاوه‌ڵاتر بێت بۆ ده‌ستکه‌وتی زیاتر، وه ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات له‌سه‌ر ئاستی جیهانی و نێونه‌ته‌وه‌ییش ئاڵوگۆڕێکی وه‌ها نه‌بینراوه تا بگوترێت کاریگه‌ری هه‌بووه به‌سه‌ر ئه‌و جۆره بڕیاره‌وه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ هێمن سه‌یدی نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: