پاش هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتارانی هه‌رێم ده‌ستیان به مانگرتن کرد وه‌ک ده‌ڵێن بۆ فشار خستنه سه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق تا به‌رنوسه هه‌موارکراوه‌که مۆر بکات.
عه‌زیز ڕه‌ئوف، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت دۆخی هه‌رێمی کوردستان ئێستا له ڕه‌وشێکدایه بۆته دۆخی مانگرتن و هه‌موو چین و توێژه‌کانی هه‌رێم خه‌ریکی مانگرتنن و ئه‌مه‌ش له نه‌بوونی ده‌زگایه‌که‌وه دروست بووه بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌کان و ده‌شڵێت ئه‌م دۆخه وه‌های کردووه ڕه‌وشێک له تێک شکاوه‌یی بێته ئاراوه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ڕه‌ئوف ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ئه‌و مانگرتنه‌ی په‌رله‌مانتاران دوو ڕه‌هه‌ندی هه‌یه یه‌که‌میان تایبه‌ته به یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان تا په‌له بکات له دیارکردنی کاندیدی خۆی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم و دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه ده‌بێت په‌رله‌مانتاران شتێک بکه‌ن و وه‌ک ده‌ڵێت په‌رله‌مانتاران که‌وتوونه‌ته به‌ر ڕه‌خنه‌ی خه‌ڵکه‌وه و پێیان ده‌گوترێت چه‌ند مانگێکه له په‌رله‌مان دانیشتوون و موچه وه‌رده‌گرن و ئیدی ده‌بێت شتێک بکه‌ن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: