خۆپیشانده‌رانی ڤیه‌تنامی ئاگریان له ژماره‌یه‌ک کارگه‌ی چینی به‌رداوه و تاڵانیشیان کردوون وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر بڕیارێکی بێژینگ بۆ دانانی سه‌کۆیه‌کی ده‌رهێنانی نه‌وت له سنورێکی مشت و مڕ له‌سه‌ری ئاویدا له که‌ناری ڤیه‌تنام.
ئه‌م پشێویه ڕۆژی سێشه‌ممه له هه‌رێمی بین دۆنگ ی باشوری وڵاته‌که ده‌ستیپێکرد و هه‌زاران کارمه‌ند له ناوچه‌که کاره‌کانیان جێهێشت و به‌شدارییان له‌و ناڕه‌زایی ده‌ربرێنه‌دا کرد دژی بێژینگ.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نه ڤیدیۆییانه‌ی له تۆڕه‌کانی سۆشیال میدیادا بڵاوکراونه‌ته‌وه ژماره‌یه‌کی زۆری ڤیه‌تنامیه‌کان به جل و به‌رگی کاره‌وه له‌به‌رده‌م کارگه‌کانی چیندا وه‌ستاون و ئاڵای ڤیه‌تنامیان به‌رز کردۆته‌وه و هۆڕنی ماتۆرسایکله‌کانیان لێده‌ده‌ن و دروشمی دژه بێژینگ ده‌ڵێنه‌وه.
کاربه‌ده‌ستان له مه‌یدانی پیشه‌سازی ڤیه‌تنام-سینگاپور ده‌ڵێن به‌لانی که‌م سێ کارگه که چین خاوه‌نیه‌تی سوتێندراو‌ن و تاڵان کراون. به‌ڵام هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ده‌ڵێن هێرش کراوه‌ته سه‌ر 12 کارگه و هه‌ندێکیشیان کارگه‌ی تایوانن.