هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێن بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێم وه‌زاره‌تێکی نوێی ئاسایشی پێکده‌هێنرێت و ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ده‌درێته یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان.
ده‌زگاکانی میدیا ئه‌و هه‌واڵه‌یان له سه‌رچاوه‌کانی ناو پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانیه‌وه ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڵاوکردۆته‌وه.
دکتۆر جه‌عفه‌ر عه‌لی، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت ئه‌زموونی چه‌ندان ساڵی ڕابردووی کورد له عێراقدا و ڕه‌فتاری سیاسی حیزبی سیاسی کوردی له ڕاپه‌ڕێنه‌وه تا ئێستا زۆر به ڕوونی و ئاشکرایی په‌یامی خۆیان داوه که له‌م نیشتیمانه‌دا شتێک نییه ناوی لێبنرێت دامه‌زراوه نیشتیمانیه‌کان و ده‌شڵێت نه شتێکیش دروستکراوه ناوی هاوڵاتی بێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر عه‌لی ده‌شڵێت به‌شێکی زۆری دامه‌زراوه‌کان له‌سه‌ر بنچینه‌ی پێداویستی کۆمه‌ڵگا پێکناهێنرێن به‌ڵکو په‌یوه‌ندییان به‌و ململانێ نادروسته سیاسیه‌وه هه‌یه و په‌یوه‌ندییان به ناکۆکیه قوڵه له مێژینه‌کانه‌وه هه‌یه که له نێوان هێزه سیاسیه‌کاندا هه‌ن وه چونکه ئه‌وه‌نده گومان له نێوانیاندایه بۆیه هێزه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان هه‌میشه له هه‌وڵی مانه‌وه‌ی پۆسته ئاسایشیه‌کاندان له‌لای خۆیان.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: