یاسا دانه‌رانی لوبنانی جارێکی تر سه‌ر نه‌که‌وتن له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمارێک
یاسادانه‌رانی لوبنانی سه‌ر به هاوپه‌ێمانی حیزبوڵا له رۆژی چوارشه‌ممه مانیان گرت بۆ به‌شداریکردن له خولی سیه‌می ده‌نگدانه‌کانی په‌رله‌مانیدا و به‌م جۆره جارێکی ترههوڵدانێکی تریان پۆچه‌ڵ کرد بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمارێکی نوێ.
ئه‌مه سیه‌مین جاره له ماوه‌ی که‌متر له مانگێکدا یاسادانه‌رانی لوبنانی شکه‌ست دێنن له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمارێک، که وا زۆرتر شیانی له‌وه ده‌چێت رامیارزانانی دژهبهرپیان نه‌کرێت کاندیدێک بۆ پۆستی باڵای کریستیانه‌کانی وڵاته‌که‌دا هه‌ڵبژێرن پێش به‌سه‌را چوونی تیرمی سه‌رۆک میشیل سوله‌ێمان له 25 مانگی پێنج.
لوبنان به قوولی دابه‌شه له‌سه‌ر بناغه‌ی تیره‌یی و ئاێدیۆلۆژی و دابه‌شبوونه‌که به هۆێ شه‌ری ناوخۆیه‌وه له وڵاتی دراوسی سوریا به‌ددتر بوه‌ته‌وه.
گروپی حیزبوڵای موسلمانه شیعه‌کان و هاوپهێمانهکانی له ده‌نگدانه‌کاندا به‌شداریان نه‌کرد و سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رامیازانهکان کۆ ده‌نگ بن له سه‌ر هه‌ڵبژاردنی کاندیدێک پێش کاته‌که.