له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان له عێراق ڕایگه‌یاند، بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن چه‌ند ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنه‌وه ناڕه‌سمیـیه و هێشـتا کۆمسیۆن له پـرۆسه‌ی جیاکردنه‌وه و هه‌ژمارکردنی ده‌نگه‌کان به‌رده‌وامه.
له ئێسـتادا ناوه‌نده‌کانی هه‌ژمارکردنیش له هه‌ر پارێزگایه‌ک ته‌واوبووبێت، سندوقه‌کانی ده‌گوازرێنه‌وه بۆ سه‌نته‌ری نیشـتیمانی له به‌غدا. پاش پـیاداچوونه‌وه و داخڵکردنی زانیاریـیه‌کانیش له 25 ی ئه‌م مانگه‌دا کۆمسیۆن بڕیاری دا ده‌رئه‌نجامی هه‌ردوو پـرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی هه‌رێم ئاشـکرابکات.
کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ده‌ڵێت له 25 ی ئه‌م مانگه ئه‌نجامه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نێت
- Goran Tawfeeq
