ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه چواره‌مین ساڵیادی کوژرانی ڕۆژنامه‌وانی لاو سه‌رده‌شت عوسمانه که له‌به‌رده‌م کۆلیژی زماندا له هه‌ولێر ڕفێندرا و دواتر ته‌رمه‌که‌ی له شاری موسڵ دۆزرایه‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ نوسه‌ران و ڕۆژنامه‌وانانی سه‌ربه‌خۆ له شاری هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌ک ده‌که‌ن وه‌ک ڕێزلێنان له سه‌رده‌شت عوسمان.
که‌مال چۆمانی نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان یه‌کێکه له به‌شداربووانی ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه و ده‌ڵێت تا ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ بۆ دۆسێی سه‌رده‌شت عوسمان نه‌کراوه و وه‌ک زۆر دۆسێی تر له هه‌رێمی کوردستانی عێراق دیزه به ده‌رخوونه کراوه، ده‌شڵێت له گردبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ولێردا ئه‌و په‌یامه ده‌گه‌یه‌نن که بکوژانی سه‌رده‌شت عوسمان ئاشکرا بکرێن و دۆسێکه‌ی ئه‌م ڕۆژنامه‌وانه لاوه زیندوو بکرێته‌وه تا کۆتایی بهێنرێت به کوشتن له هه‌رێمه‌که‌دا.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا نوسه‌ران و ڕۆژنامه‌وانانی سه‌ربه‌خۆ ده‌توانن ببنه فشار به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌وه له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی دۆسێکانی کوژرانی سۆرانی مامه حه‌مه، سه‌رده‌شت عوسمان، دکتۆر عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف و هه‌روه‌هاش کاوه گه‌رمیانی؟ به‌ڕێز چۆمانی ده‌ڵێت له‌وبڕوایه‌دایه ده‌توانن ببنه ئه‌و فشاره و ده‌شڵێت تا ئێستا به جۆرێک له جۆره‌کان ئه‌گه‌ر هاتبا و فشار‌ی ڕۆژنامه‌وانانی سه‌ربه‌خۆ نه‌بوایه ئه‌وا کوژرانی سه‌رده‌شت عوسمانه‌کان زیاتر ده‌بوو.
له‌م وتووێژه‌شدا که‌مال چۆمانی نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان پێمان ده‌ڵێت بۆ تا ئێستا دۆسێکانی سۆرانی مامه حه‌مه و سه‌رده‌شت عوسمان و دکتۆر عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف و کاوه گه‌رمیانی له دادگادا یه‌کلایینه‌کراونه‌ته‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: