له ڕاگه‌یاندنێکدا سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆکی نوێی عێراق مافی گه‌لی کورده و ده‌شڵێت هه‌ر که‌سێک بۆ ئه‌و پۆسته کاندید بکرێت ئه‌وا پێویسته له په‌رله‌مانی هه‌ێمی کوردستانی عێراقدا په‌سه‌ند بکرێت.
گۆران ئازاد، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له فراکسیۆنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌ڵێت به‌پێی یاسا ده‌بێت هه‌موو پرسێکی چاره‌نوسساز له هه‌رێمدا په‌رله‌مان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ربدا وه‌ک پرسی ڕێکه‌وتننامه و هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له‌گه‌ڵ تورکیادا، یان ڕێکه‌وتنی هه‌ولێر که بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی عێراق مۆرکرا وه‌ک گۆران ئازاد ده‌ڵێت نه‌هێنرانه‌وه په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ندکردن؟ ده‌شپرسێت ئه‌ی ئێستا خێره پۆستی سه‌رۆکی کۆمار ده‌هێنرێته په‌رله‌مانه‌وه؟
به‌ڕێز ئازاد ده‌شڵێت پێشتر له‌سه‌ر بنه‌مای ڕیکه‌وتنی ستراتیژی پۆسته‌کانی سه‌رۆکی عێراق و هه‌رێمیش دابه‌شکراون و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بۆ پارتی و سه‌رۆکایه‌تی کۆماریش بۆ یه‌کێتی، به‌ڵام کاتێک له ساڵی 2015 دا گه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم کۆتایی پێدێت ئه‌وجا ئاساییه پێداچونه‌وه به دابه‌شکردنی پۆسته‌کاندا بکرێن به‌پێی ڕێکه‌وتنێکی نوێ نه‌ک ستراتیژیه‌که.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ گۆران ئازاد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له فراکسیۆنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: