سه‌دان میلیشیای سه‌ر به ڕوسیا په‌لاماری بنکه‌ی پۆلیسیان داوه له شاری ئۆدیسه له باشوری ئۆکرانیا و توانیویانه هه‌ندێک له‌و چالاکوانانه‌ی گیرابوون ئازاد بکه‌ن.
لایه‌نگرانی ڕوسیا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ده‌رگای چونه‌ژووره‌وه‌ی بنکه‌ی پۆلیسیان شکاندووه و ئه‌وجا خۆیان کردووه به بنکه‌که‌دا و وه‌ک ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن زیاتر له 60 که‌سیان له‌و 150 که‌سه گیراوه‌ی سه‌ر به ڕوسیا ئازاد کردووه.
ڕۆژی هه‌ینی ئه‌و میلیشیایانه‌ی سه‌ر به ڕوسیا ده‌ستگیر کرابوون له ده‌می پێکدادانه‌کاندا که چه‌کی تیادا به‌کار هێنرابوو وه‌ک ڕاپۆرته‌کان ده‌ڵێن 42 که‌سی تیادا کوژران و زۆربه‌شیان له لایه‌نگرانی ڕوسیا بوون.
سه‌ره‌ک وه‌زیری ئۆکرانیا سه‌ردانی ئه‌و شاره به‌نده‌ریه‌ی کرد که ژماره‌ی دانیشتوانه‌که‌ی نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن که‌سه و له‌وێش ڕایگه‌یاند ڕوسیا له هه‌وڵی وێرانکردنی ئۆکرانیادایه له‌ڕێی هێنانه ئارای ئه‌و جۆره پێکدادانانه له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که و ئێستاش له ئۆدیسه.
ئارسینی یاتشنیوک، سه‌ره‌ک وه‌زیری ئۆکرانیا مۆسکۆی به پیلان داڕشتن گوناهبار کردووه دژی حکومه‌تی کاتیی ئۆکرانیا.
کیێڤ ده‌ڵێت به‌رده‌وام ده‌بێت له ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکریه‌کانی دژی جودایی خوازانی سه‌ر به ڕوسیا و هاوکات مۆسکۆش ده‌ڵیت هه‌زاران داوای پێگه‌یشتوه بۆ یارمه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌و دانیشتوانانه‌ی له ئۆکرانیا به زمانی ڕوسی ده‌ئاخڤن.