ڕێبه‌رانی جیهان ده‌ستیان کردووه به وتووێژێکی دوو ڕۆژی له ئه‌بوزه‌بی به مه‌به‌ستی خۆئاماده‌کردن بۆ کۆبوونه‌وه لوتکه‌ییه‌که‌ی مانگی نۆی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر گۆڕانی که‌ش و هه‌وا.
نوێنه‌رانی حکومه‌ته‌کان و کارداریه‌کان و داراییه‌کان و هه‌روه‌هاش کۆمه‌ڵگای سیڤیل به‌شدارن له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگه‌یانه‌ی ده‌بنه مایه‌ی قوڵکردنه‌وه‌ی هاوکاریه‌کانی نێوان وڵاتانی جیهان و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌شه که هیوایه‌ک بێت تا له کۆبوونه‌وه لوتکه‌ییه‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا بڕیاری کۆنکریتی بدرێت.
بان کی موون سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ڕێنومایی دا به به‌شداربووان.
سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت له کۆبوونه‌وه لوتکه‌ییه‌که‌ی مانگی نۆدا سه‌نگی ده‌خرێته سه‌ر چاره‌سه‌رکردن و کۆبوونه‌وه‌که‌ش بۆ کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی بۆ چاره‌سه‌ر ناودێر ده‌کات.
له لێدوانه‌که‌یدا بۆ به‌شدار بووان له پایته‌ختی میرنشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب، سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه هه‌وڵه‌کانی ڕابردوو بۆ ڕێگه‌گرتن له گۆڕانکاری له که‌ش و هه‌وادا وتارێکی زۆری دروستکرد به‌ڵام کار و بڕیاری ئه‌وتۆ نه‌بوون و ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر ڕه‌وشه‌که به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا ئه‌م گۆی زه‌ویه ڕووبه‌ڕووی به‌ره‌نجامی خراپ ده‌بێته‌وه.
بان کی موون ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێتوو بڕیاری به په‌له نه‌درێت ئه‌وا هه‌موو به‌رنامه و پلانه‌کان تایبه‌ت به زیادکردنی په‌ره‌سه‌ندن و هه‌روه‌ها ئاسایشی جیهانیش ته‌واوناکرێن.
ئاڵ گۆڕ، جێگری پێشووی سه‌رۆکی ئه‌مریکا یه‌کێک بوو له به‌شداربووانی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌بوزه‌بی و ده‌ڵێت گه‌رمترین سیازده ساڵ له‌م 14 ساڵه‌ی سه‌ده‌ی 21 دا تۆمارکراون.