ڕه‌نگه ئه‌نجامه فه‌رمییه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق تا کۆتایی ئه‌م مانگه ڕانه‌گێندرێت، به‌ڵام به پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌کان کورد به گشتی له شاری که‌رکوک زیاتر له 278 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه. نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا باس له ئه‌نجامه به‌راییه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی عێراق ده‌کات.
ڕۆژنامه‌وان له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده کورده‌کان به لیستی جیاواز له هه‌بژاردنه‌که‌دا به‌شدارییان کرد به‌ڵام له په‌رله‌مانی عێراقدا ناچار ده‌بن هاوهه‌ڵوێست بن.
ده‌قی وتووێژه‌که‌ی هێرۆ زه‌نگه‌نه له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج.