له بواری ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌گوترێت ده‌شێت وێنه‌یه‌ک له یه‌ک کاتدا ببێته وه‌ڵام بۆ چه‌ندان پرسیار و یانیش له‌وانه‌یه بڵاو کردنه‌وی وێنه‌یه‌ک له ڕێپۆرتاژێکی ئاماده‌کراوی ڕۆژنامه‌وانیانه زۆر زیاتر ئامانجی خۆی بپێکێت.
له هونه‌ری شێوه‌کاریشدا به هه‌مان شێوه‌یه. تابلۆ هه‌ن له زه‌ماوه‌ندی ڕه‌نگه‌کانی خۆیدا مێژوویه‌کی دوور و درێژت بۆ ده‌گێڕێته‌وه، یاریه‌کانی فڵچه و سه‌مای په‌نجه‌کان له‌سه‌ر تابلۆ به دووری مه‌زانه ببێته وانه‌یه‌ک له وانه پیرۆز و جوانه‌کانی ژیان.
زۆرێک له ڕه‌خنه‌گرانی بواری هونه‌ری شێوه‌کاری له‌وبڕوایه‌دان تابلۆ هه‌ن به یه‌کجار ته‌ماشاکردن ناسنامه‌ی خۆی ئاشکرا ده‌کات و هه‌ندێک تابلۆش هه‌ن له ڕوانگه‌کانی بابه‌ت و به‌کارهێنانی ڕه‌نگه‌کان و چۆنیه‌تی داڕشتنیان له‌سه‌ر ته‌ختی تابلۆکه خۆی به هزری بینه‌رانی ئاشنا ده‌کات و له ساته‌کانی قاڵ بوونه‌وه له هه‌ریه‌ک له‌و تابلۆیانه ده‌یان پرسیار لای بینه‌رانی خۆیان دروستده‌که‌ن و دڵنیایی ده‌دات به بینه‌رانی خۆی که په‌ره‌سه‌ندنه‌کان له‌م هونه‌ره‌دا په‌یوه‌سته به گه‌شه‌کردنه کۆمه‌ڵایه‌تی و ژیاری و ڕوناکبیریه‌کانه‌وه.
به‌ڵام ده‌شڵێن هه‌ر هونه‌رمه‌ندێک نه‌توانێت له پرۆسه‌کانی داهێنان و تایبه‌تمه‌ندێتیه‌کانی خۆیدا ئیستاتیکا بپارێزێت و بینه‌رانی خۆی پێبزانن یا نه‌زانن نه‌کاته به‌شێک له تابلۆکه ئه‌وا ناتوانێت درێژه به ته‌مه‌نی خۆی بدات.
شیکه‌ره‌وه‌ی هونه‌ری ده‌ڵێن مێژوو، ڕوناکبیری، ئیستاتیکا سێ ڕه‌گه‌زن ناکرێت فه‌رامۆش بکرێن له تابلۆدا.
تایبه‌تمه‌ندێتی له هونه‌ری شێوکاریدا وه‌ک ژانره فه‌رهه‌نگیه‌کانی تر ئێجگار گرنگه، به شێوه‌یه‌ک ده‌توانم بڵێم ده‌بێته ناسنامه‌ی هونه‌رمه‌ند له ڕه‌هه‌نده‌کانی مرۆڤایه‌تی و نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه.
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار شیلان جه‌بار یه‌کێکه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له‌ڕێی تابلۆکانیه‌وه ده‌توانیت بزانیت چ مێژوویه‌ک و چ خه‌مێک و چ هه‌ناسه‌یه‌کی ڕه‌نگ کردووه. یه‌کێک له خه‌سڵه‌ته‌کانی تابلۆکانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌کارهێنانی کولتوره جیاوازه‌کانه. له یه‌ک کاتدا له تابلۆکانیدا به مه‌ینه‌تیه‌کانی مرۆڤایه‌تی و به ژانه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆی ئاشنامان ده‌کات. هونه‌ر و ته‌کنیک لای شیلان جه‌بار لێکدانه‌بڕاون و پێکڕاش له دیارده جیهانیه‌کان ده‌کۆڵنه‌وه و به‌رده‌وامیش له هه‌وڵی گۆڕینیدان.
ئه‌م خانمه هونه‌رمه‌نده‌ی کورد هێنده‌ی ئه‌وه‌ی له کاره‌کانی ورد ده‌بمه‌وه هه‌میشه له هه‌وڵی خۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌دایه، له‌هه‌ر تابلۆیه‌کی نوێیدا دیدگایه‌کی تری نوێی خۆیمان پێ ده‌ناسێنێت.
که‌من ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی ڕه‌نگه‌کانی ژینگه‌ی خۆیان له هونه‌ره‌که‌یاندا به‌کاربهێنن و بتوانن سه‌رکه‌وتوو بن له گوزارشت کردن له ژیار و له ناسنامه‌ی خودی خۆیان، به‌ڵام دڵنیام له‌وه‌ی ( شیلان جه‌بار) ی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار یه‌کێکه له‌و هونه‌رمه‌نده که‌مانه.
شیلان ده‌مێکه له ڕۆژئاوا ده‌ژی. ژیانی له وڵاتی که‌نه‌دا خۆیی لێ بزر نه‌کردووه ، سود وه‌رگرتن له هێڵه گشتیه‌کانی نێو هونه‌ری ڕۆژئاواییدا شیلانی نه‌بردووه به‌ره‌و دووباره‌کردنه‌وه یان خۆ دروستکردن له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی هونه‌رێکی تر به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی تابلۆکانی شیلان بۆنی میخه‌کبه‌ندی مه‌ڵبه‌نده‌که‌ی خۆمانی لێدێت و چیرۆکی خه‌می گوڵه‌باخه‌کانی باخی میرمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه و له‌گه‌ڵ گوڵه نازنازه‌کانی نیشتیمان‌دا خه‌ونی پاساریه‌کانمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌ی (ژیان له فه‌رهه‌نگدا) یه: