ده‌سته‌و تاقمه‌کانی به‌هاناچوون به په‌رۆشه‌وه له نێوان قوڕو به‌رددا به شوێن ڕزگاربوان ده‌گه‌ڕێن که به‌هۆی داڕمانی زه‌وی له هه‌رێمی باداكشانی دوره‌ده‌ستی ئه‌فغانستان ڕوویدا. شارۆن بێن په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ئیسلامئاباده‌وه ڕاده‌گه‌ێنێت بڕوا ده‌کرێت له 250 که‌سه‌وه بۆ 2000 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدابێت و چاوه‌ڕوانی داڕمانی زیاتری زه‌ویش ده‌کرێت.
ده‌سته‌و تاقمی به‌هاناچوون به ده‌ست و به خاکه‌ناس هه‌وڵیان ده‌دا نزیکه‌ی ده مه‌تر قوڕ و به‌رد هه‌ڵبکه‌نن که سه‌دان خانوی له باکوری ئه‌فغانستان داپۆشیوه.
باداکشان سنوری له‌گه‌ڵ تاجکستان،چین و پاکستانه. به‌هۆی دووره ده‌ستی ناوچه‌که و باریکی ڕێگاوبانه‌کان گه‌یاندنی که‌ره‌سته‌ی گه‌وره‌ی به‌هاناچوون زۆر سه‌خته.
هه‌ر پاش بیستنی ڕاپۆرت له‌سه‌ر وێرانکارییه‌که سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌فغانستان ده‌ربڕی.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌دا ببیسته.