به بۆنه‌ی ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ئازادی ڕاگه‌یاندن له جیهان(3ی مانگ)، ڕێکخراوی ڕۆژنامه‌وانانی بێ‌سنور لیستێکی بڵاوکردۆته‌وه که به 100 هه‌ره بوێرترین "پاڵه‌وانی زانیاری" له جیهان ناوی بردوون. ڕێکخراوکه ده‌شڵێت ئه‌م" پاڵه‌وانانه‌ی زانیاری" سه‌رچاوه‌و هانده‌رن بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی خولیای ئازادین و به بێ سوربونی ئه‌وان و که‌سانی وه‌ک ئه‌وان ناکرێت بڕۆ به ئازادی بدرێت.
عه‌دنان حه‌سه‌نپور زیاتر له 7 ساڵه ماوه‌ی سزای زیندان له گرتووخانه‌ی ئێران ده‌کێشێت یه‌کێکه له‌و "100 پاڵه‌وانی زانیاری" له جیهان هه‌ڵبژێردراوه له لایه‌ن ڕێکخراوی ڕۆژنامه‌وانانی بێ‌سنور.
عه‌دنان حه‌سه‌نپور که به "سه‌رۆکی" ڕۆژنامه‌وانه زیندانیکراوه‌کانی ئێران نازناوکراوه سه‌رنوسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی "ئاسۆ"(ئێستا داخراوه) له ساڵی 2007 سزای مه‌رگی بۆبڕاوه به تاوانه‌کانی وه‌ک 'سیخوڕی و پڕوپاگه‌نده‌ی جیابونه‌وه و ده‌مه‌ترسی هاویشتنی ئاسایشی نیشتیمانی" به هیممه‌تی پارێزه‌ره‌که‌ی و گوشاری نێونه‌ته‌وه‌یی له 2009 و له پاش دادگایی کرانه‌وه‌ی سزای مه‌رگی له‌سه‌ر هه‌ڵگیرا و کرا به 15 ساڵ زیندان.
شاره‌زای بواری ڕاگه‌یاندن و کاروباری کورد و ئێران عارف نادری له گفتوگۆی له‌گه‌ڵ مۆعته‌به‌ر شێروانی/ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا په‌سنی به‌ڕێز حه‌سه‌نپور ده‌دات و ده‌لێت مافی خۆیه‌تی حه‌سه‌نپور وه‌ک قاره‌مان و سیمبول له‌و بواره‌دا ناوی لێببردرێت. میدیاکار نادری ده‌شڵێت عه‌دنان حه‌سه‌نپور له زیندانی کۆماری ئیسلامییه "له‌به‌ر چالاکییه ڕۆژنامه‌وانیه‌کانی خۆی، له‌به‌ر به‌رگری له مافی ئازادی ڕاده‌ربڕین و له‌به‌ر به‌رگری له کۆمه‌ڵگایه‌کی کراوه و دیموکراسی."