له سه‌روبه‌ندی ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ئازادی ڕاگه‌یاندن له جیهان(3ی مانگ)، ڕێکخراوی ڕۆژنامه‌وانانی بێ‌سنور لیستێکی بڵاوکردۆته‌وه که به 100 هه‌ره بوێرترین "پاڵه‌وانی زانیاری" له جیهان ناوی بردوون. ڕێکخراوکه ده‌شڵێت ئه‌م" پاڵه‌وانانه‌ی زانیاری" سه‌رچاوه‌و هانده‌رن بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی خولیای ئازادین و به بێ سوربونی ئه‌وان و که‌سانی وه‌ک ئه‌وان ناکرێت بڕۆ به ئازادی بدرێت.
سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه بنکه له سلێمانی، سه‌ردار محه‌ممد یه‌کێکه له‌و "100 پاڵه‌وانی زانیاری" له جیهان هه‌ڵبژێردراوه له لایه‌ن ڕێکخراوی ڕۆژنامه‌وانانی بێ‌سنور.
سه‌ردار محه‌ممه‌د له وتووێژی له‌گه‌ڵ مۆعته‌به‌ر شێروانی/ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا ده‌ڵێت هه‌ست به خۆشحاڵی گه‌وره ده‌کات که سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگه‌کان بتوانن ناوبانگێک دروست بکه‌ن له جیهاندا که ڕێکخراوێکی وه‌ک ڕۆژنامه‌وانانی بێ‌سنور سه‌یری ئاوێنه بکات وه‌ک یه‌کێک له ڕۆژنامه‌کان له هه‌رێمی کوردستان توانیویه‌تی داکۆکی له ئازادی بکات.
ئه‌و باسی گرفته‌کانی ڕۆژنامه "ئه‌هلییه‌کان" ده‌کات و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی ڕووبه‌ڕوویانه‌ن وه‌ک دابینکردنی سه‌رچاوه‌ی داهات و زانیاری ؛ ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌و کوشتنی(ڕۆژنامه‌وانان)، خه‌ڵکی بوێر و له خۆبردوو درێژه به‌م کاروانه ده‌ده‌ن.
له هاوبه‌ری نێوان میدیای 'ئه‌هلی' و 'سێبه‌ر' ده‌لێت میدیای سێبه‌ر نه‌ێتوانیوه متمانه‌ی خه‌ڵک به ته‌واوتی وه‌ده‌ست بهێنێت و نه‌ێ توانیوه داکۆکی له ئازادی له هه‌رێمی کوردستان بکات و زیاتر له خزمه‌تی ئاراسته‌ی سیاسین که حیزبه‌کان مه‌به‌ستیان بووه.