پـرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی نوێی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی هه‌رسێ پارێزگای هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق به کۆتایی هات.
په‌یامنێرانی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم و هه‌ردوو شـاری سلێمانی و دهۆک ڕاپـۆرتیان له‌م باره‌یه‌وه ناردووه.
عومه‌ر فه‌رهادی له هه‌ولێر لێدوانی ڕائید کاروان عه‌بدولکه‌ریم گوته‌بێژی پـۆلیسی شـاره‌که‌ی وه‌رگرتووه که گوتویه‌تی له ماوه‌ی 28 ڕۆژی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و له ڕۆژی ده‌نگدانه‌که‌ش هیچ کێشه‌یه‌کی ئاسایشی له شـاره‌که‌دا ڕووی نه‌داوه و پـرۆسه‌که به سه‌رکه‌وتوویانه به‌ڕێوه‌چووه.
یه‌حیا به‌رزنجی له شـاری سلێمانی ده‌ڵێت توندوتیژی له نێوان لایه‌نگرانی یه‌کێتی و گۆڕان ڕوویانداوه و چه‌ند که‌سێـک برینداربوون.
سه‌لام باڵایی له شـاری دهۆک ده‌ڵێت پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که به‌بێ سـکاڵای گه‌وره به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام له هه‌ندێـک بنکه‌ی ده‌نگدان ئامێری ئه‌لیکترۆنی کارته‌کان کاریان نه‌کردووه و کێشه‌یان بۆ ده‌نگده‌ران دروسـتکردبوو.
وێنه‌ی ده‌نگدانه‌که