به‌پـێی لێـدوانی سه‌میر مه‌حه‌مه‌د نور سه‌رۆکی شـاره‌وانی خانه‌قین بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، له سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشـخانه‌ی خانه‌قینه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت 18 که‌س کوژراون و 24 که‌سی دیکه برینداربوون، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی دیکه هه‌ن ئاماژه به ژماره‌ی زیاتری کوژراو و بریندار ده‌که‌ن. به‌پـێی دوایـین هه‌واڵ ژماره‌ی کوژراوان له 30 که‌س زیاتره و بریندارانیش له سه‌روو په‌نجا که‌سه‌وه‌یه.
ڕووداوه‌که له‌و ده‌مه‌دا بووه که له به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان ئاهه‌نگ ده‌گێڕدرا به بۆنه‌ی ده‌نگدانی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی وڵات. به‌پـێی گه‌واهیده‌ران خۆکوژێـک خۆی کردووه به نێو ئاهه‌نگێڕاندا و خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه.