هاوکاتی پـرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له عێراق چه‌ندان هێرشی خوێناوی کراون و بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 21 که‌س.
یه‌ک له‌و هێرشانه له شـارۆچکه‌ی توزخورماتوو بوو که له‌وێ خۆکوژێـک خۆی له خاڵـکی پشـکنینی به‌رده‌م بنکه‌یه‌کی ده‌نگداندا ته‌قانده‌وه و له ئاکامدا 6 له کارمه‌ندانی ئاسایش کوژران و 4 ی دیکه برینداربوون.
له نزیک شـاری که‌رکوکیش خۆکوژێـکی دیکه خۆی به خاڵێـکی پـشـکنینی دیکه‌دا ته‌قانده‌وه و به‌هۆیه‌وه 6 پـۆلیس کوژران و 7 پـۆلیسیش برینداربوون. له ناو که‌رکوکیش بۆمبێـک له شه‌قامێـکدا ته‌قیوه‌ته‌وه و هاوڵاتیـیه‌کی سیڤیلی کوشتووه و یه‌کێـکی دیکه‌ی بریندارکردووه.
له به‌غدای پایته‌خت، خۆکوژێـک له ناوچه‌ی مه‌نسور خۆی له بنکه‌یه‌کی ده‌نگدان ته‌قاندووه‌ته‌وه، 3 سه‌رباز کوژراون و 4 ی دیکه برینداربوون. له ناوچه‌ی ئهعزهمیـیهش خۆکوژێـک خۆی به کۆمه‌ڵێـک سه‌ربازی خاڵێـکی پـشـکنینی بنکه‌یه‌ک ته‌قانده‌وه و له‌وێش 4 که‌س کوژران و 13 که‌سیش برینداربوون.
له شارۆچکه‌ی حهبـبانیـیهی ڕۆژئاوای به‌غدا، بۆمبێـک به ژماره‌یه‌ک پـۆلیس ته‌قیـیه‌وه که له بنکه‌یه‌کی ده‌نگدان هاتبوونه ده‌رێ و له ئاکامدا یه‌کێکیان کوژرا و پـێنجیان برینداربوون.
له شـاری موسڵیش 2 خۆکوژ به ئاڕاسته‌ی بنکه‌یه‌کی ده‌نگدان ڕۆیشتوون، به‌ڵام هێزه‌کانی ئاسایش ته‌قه‌یانه لێـکردوون و یه‌کێکیان کوشتون و ئه‌وی دیکه‌یان خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه 5 له ئه‌ندامانی هێزه‌کانی ئاسایش برینداربوون. له ناوچه‌یه‌کی دیکه ئه‌و شـاره بۆمبێـکی لاڕێ به کاروانێک ئۆتۆمبیلی هێزه‌کانی ئاسایش ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 3 ڕۆژنامه‌وان برینداربوون که له نێو کاروانهکدا بوون.
جێی ئاماژه‌یه له ده‌نگدانی تایبه‌ته‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌ندامانی له‌شـکر و ناوخۆ و پـێشـمه‌رگه و ئاسایش و نه‌خۆش و کارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌کان و ده‌سـتگیرکراوان و پاسه‌وانانی به‌ندیخانه‌کان مافی ده‌نگدانیان هه‌یه که به یه‌ک ملیۆن که‌س مه‌زه‌نده ده‌کرێت.
بڕیاره هه‌ڵبژاردنه گشـتیـیه ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ڕێوه‌بچێت که تیایدا زیاتر له 20 ملیۆن که‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.