کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق بنکه‌کانی ده‌نگدانی له حه‌وت ستانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا کردۆته‌وه.
ده‌نگدان له ئه‌مریکا بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا نه کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن و نه باڵیۆزخانه‌ی عێراقیش ئامارێکی فه‌رمییان له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆ ده‌نگده‌ران و ته‌نانه‌ت بۆ زانینی ئه‌وه‌ی به‌ژماره عێراقیه‌کان له ئه‌مریکادا چه‌ندن.
کاربه‌ده‌ستانی کۆمیسیۆن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که چه‌ند کاژمێرێک بوو بنکه‌کانی ده‌نگدان کرابوونه‌وه به‌ڵام نکوڵی ناکه‌ن له‌وه‌ی سکاڵا و گازه‌نده هه‌بوون و ده‌شڵێن کار ده‌که‌ن له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنیان
به‌ڵێن ساڵح له بنکه‌ی ده‌نگدانی ستانی ڤێرجینیا بوو وه ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: