لێدانی خه‌نده‌ق له نێوان هه‌رێمی کوردستانی عێراق و کوردوستانی سوریادا نیگه‌رانی له نێو کوردی سوریادا به‌دوای خۆیدا هێناوه.
عه‌بدولباقی یوسف، ئه‌ندامی بیرۆی سیاسی پارتی یه‌کێتی کورد له سوریا نکوڵی ناکات له نیگه‌رانیه‌کانی کوردی سوریا و کاریگه‌رییه نه‌رێنیه‌کانی هه‌ڵکه‌ندنی ئه‌و خه‌نده‌قه به‌ڵام ده‌ڵێت میدیای په‌یه‌ده ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ی زۆر گه‌وره کردووه و ده‌شڵێت هه‌ڵکه‌ندنی خه‌نده‌ق به‌شێکه له ناکۆکیه سیاسیه‌کانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و پارتی کرێکارانی کوردستان واته په‌که‌که.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز یوسف ده‌شڵێت هه‌تا کاتی ئه‌م وتووێژه ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریا هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر هه‌ڵکه‌ندنی ئه‌و خه‌نده‌قه ڕانه‌گه‌یاندووه و ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات هه‌رگیز خه‌نده‌ق لێدان چاره‌سه‌ر نییه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: