له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که گه‌رم و گوڕیه‌کی زۆر به هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقه‌وه دیاره له هه‌موو به‌شه‌کانی وڵاته‌که‌دا به‌ڵام زۆرێک له چاو‌دێر له‌و بڕوایه‌دان ئه‌م هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌ی ڕۆژی 30 ی مانگی 4 گۆڕانکاریه‌کی ئه‌وتۆ به دوای خۆیدا ناهێنێت.
گۆڕانکاریه‌کی وه‌ها که بگوترێت ده‌بێته مایه‌ی کرانه‌وه‌ی ده‌روازه به ڕووی چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌کانی ئه‌م وڵاته‌دا
میوانه‌کانی مێزگرد:
دکتۆر هێرش ڕه‌سوڵ، پسپۆڕی ڕاگه‌یاندن له زانکۆی سلێمانی
به‌ختیار که‌ریم، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر
هه‌ندێک زیاتر پێدا ده‌چن و ده‌ڵێن نه هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵکو قه‌یرانه‌کانیش قوڵتر ده‌کاته‌وه، که‌لێنی نێوان شیعه و سوننه فراوانتر ده‌کات، دوورایی نێوان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق و حکومه‌تی نێوه‌ندی له به‌غدا زیاتر ده‌کات، ئاستی متمانه‌ی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کان له عێراقدا دابه‌زینی زیاتری پێوه دیار ده‌دات.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ناکرێت ئه‌م ده‌نگدانه که به‌شێکه له پرۆسه‌ی دیموکراسی به گرنگ وه‌رنه‌گیرێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: