زۆر جار ئه‌و جۆره ڕاگه‌یاندنانه ده‌بیستین که ئاماژه‌ن به پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی کوردی. ڕاگه‌یاندنێکه هێشتا نه‌زانراوه ئایا هزری ناسیۆنالیستی کوردیانه ئاڕاسته‌که‌ی دیارکردووه له ده‌مێکدا هێشتا کورد وه‌ک نه‌ته‌وه نه‌بۆته خاوه‌ن گوتارێکی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی، نه‌بۆته خاوه‌ن ئه‌و گوتاره‌ی بتوانێت ته‌واوی لایه‌نه سیاسیه‌کان له‌ژێر سایه‌ی چه‌ترێکدا کۆبکاته‌وه.
دوێنێیه‌کی نزیک بوو لایه‌نه سیاسیه‌کانی کورد نه‌یانتوانی هاوڕا بن له‌سه‌ر سازدانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی، وه‌هاش چاوه‌ڕوان ناکرێت له سبه‌ینێیه‌کی نزیکدا ئه‌و هاوڕاییه بێته دی له ڕوانگه‌ی ئه‌و ناکۆکیانه‌ی ده‌مێکه هه‌ن و هه‌ر یه‌که‌شیان هۆکار و ڕه‌گی مێژوویی خۆیی هه‌یه.
چاو‌دێر له‌وبڕوایه‌دان هه‌ل و مه‌رجه گونجاوه‌که بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی له هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه‌یه. به‌ڵام بوونی ئه‌م شییانه و ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ش ڕێگر نیین له هاتنه ئارای ژماره‌یه‌ک پرسیار، له‌وانه ئایا له کوردستانی عێراق سه‌ره‌تاکانی یان هێڵه گشتیه‌کانی ستراتیژیه‌تێک هه‌یه بۆ ئاسایشی نیشتیمانی؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌ی بۆ کابینه‌ی هه‌شت پێکنه‌هات؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه ده‌بێت چ جۆره ئاسایشێکی نه‌ته‌وه‌یی یان نیشتیمانی بێت وه‌ها پاچه‌کانی خۆی له زه‌وی ده‌دات و خه‌نده‌قێک له ته‌وێڵی نیشتیمانه چوار پارچه‌که‌دا هه‌ڵده‌که‌نێت؟
میوانی به‌رنامه:
هونه‌ر تۆفیق، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر
ئه‌گه‌ر نه‌توانرێت ئه‌زموونی ئه‌م لایه‌نه سیاسیانه له به‌شه‌کانی کوردستاندا بکرێنه ئه‌زموونی به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر به یه‌ک و ئه‌زموونی به ده‌نگه‌وه چوونی یه‌کتر و ئه‌زموونێک که ڕایه‌ڵه‌کانی نیشتیمانی بوون پێکه‌وه گرێیان بدا ئه‌وا ناکرێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بین ئانکه‌ره، به‌غدا، تاران، دیمه‌شق هۆکار بن بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م جۆره ئه‌زموونه.
باسکردن له ده‌وڵه‌تی کوردی و هه‌ڵکه‌ندنی خه‌نده‌ق له یه‌ک کاتدا ده‌چنه خانه‌ی چ جۆره سه‌ر و سه‌ودایه‌کی سیاسیانه‌ی کورد له ناوچه‌که‌دا؟
له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا زۆرێک له چاو‌دێر له‌و بڕوایه‌دان نه ڕێبازێکه بتوانێت ئاینده دیار بکات و نه جۆره سیاسه‌تێکیشه بتوانێت تا سه‌ر بڕ بکات، به‌ڵام ده‌شڵێن چاڵ هه‌ڵکه‌ندن بۆ یه‌کتر یان هه‌موو ده‌خاته چاڵه‌که‌وه یانیش هه‌نگاوه‌کان هێنده ئیفلیج ده‌کات که ئیدی نه‌توانرێت سوود له ده‌رفه‌ته مێژووییه‌کان وه‌ربگیرێت و جارێکی تریش وه‌ک ده‌یان جاری تر هه‌موو ئه‌زموونه‌کانی کاری پێکه‌ویی، هه‌ڵده‌وه‌رێنێت.
پێشتر نه‌توانرا کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بکرێت، ده‌وڵه‌تی کوردییش هه‌ر ڕانه‌گه‌یه‌ندرا، به‌ڵام خه‌نده‌ق له نێوان هه‌ردوو کوردستانی عێراق و سوریادا لێدرا. بۆ؟
ئایا ئه‌مانه هه‌مووی په‌یوه‌ندییان به نه‌بوونی به‌رنامه‌ڕێژیه‌وه هه‌یه له دۆسێی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کورددا؟
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) یه: