Accessibility links

پاسه‌وانی نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له‌ ئه‌فغانستان 3 ئه‌مه‌ریکایی ده‌کوژێت


باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ کابول ڕایگه‌یاند 3 ئه‌مه‌ریکایی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ هێرشێـکدا له‌ نێو نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی پایته‌ختی ئه‌فغانسـتان کوژراون.
پـۆلیسی ئه‌فغانی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ته‌قه‌کانی کردووه‌ پاسه‌وانی نه‌خۆشـخانه‌که‌ بووه‌. نه‌خۆشـخانه‌که‌ له‌ ڕۆژئاوای کابوله‌ و تایبه‌ته‌ به‌ چاره‌سه‌رکردنی منداڵان و له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵێـکی خێرخواز که‌ باره‌گاکه‌ی له‌ ئه‌مه‌ریکایه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت. به‌ لایه‌نی که‌م یه‌ک له‌ کوژراوه‌کان پـزیشـک بووه‌. هه‌روه‌ها په‌رستیارێـک برینداربووه‌.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانسـتان گوتی پاسه‌وانه‌که‌ ده‌سـتگیرکراوه‌ و ئێسـتا لێـکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت.
هێشـتا ڕوون نیـیه‌ ئایا تاڵیبان ده‌سـتی تێدایه‌ یان نا.
XS
SM
MD
LG