ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌کانی ئێران ده‌ڵێت حه‌وت له یاسادانه‌رانی وڵات داوایانکردووه لێکۆڵینه‌وه له‌و ده‌نگۆیانه بکرێن که گوایه له ژماره‌یه‌ک له زیندانیانی سیاسی له به‌ندیخانه‌ی ئێڤین له تاران دراوه.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی ئێرانا ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوکرده‌وه که خانه‌واده‌ی ئه‌و زیندانیانه‌ی گوایه له نێو ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌دا لێـیاندرابوو، دوێنێ له‌گه‌ڵ ئه‌و یاسادانه‌رانه کۆبوونه‌ته‌وه و هه‌وڵده‌ده‌ن بۆیان ڕوونبکه‌نه‌وه که ئایا چی له‌و ئه‌ندامانه‌ی خانه‌واده‌کانیان له نێو به‌ندیخانه‌ی ئێڤین‌دا ڕوویداوه. میدیای فارسی بنکه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوکردۆته‌وه که رۆژی سێشه‌مه‌ی رابردوو زیندانیانی نێو به‌ندیخانه‌ی ئێڤین له میانه‌ی پشکنینێکی خێرادا له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی به‌ندیخانه‌که‌وه لێـیان درابوو.
به‌ڵام به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌ی ناوبراو نکۆڵیان له‌م مه‌سه‌له‌یه کرده‌وه و ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک له زیندانیان له‌و ده‌مه‌ی بۆ ده‌ربڕینی ناره‌زایی له دژی کاری پشکنینه‌که په‌نجه‌ره‌کانیان شکاندووه و له ئاکامدا ده‌ستیان برینداربووه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه دوابه‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایـیه‌کانی ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له ساڵی 2009 دا بۆ دووهه‌مین خولی سه‌رۆکایه‌تی، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی به سه‌دان که‌سیان حوکم داوه و ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به گزی و ساخته‌کاری له قه‌ڵه‌می دا. له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا، چه‌ندان له‌و زیندانیـیانه ئازادکران.