جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به ڕێبه‌رانی ئۆکرانیای گوت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له پاڵیاندا ده‌بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه سووکایه‌تی پـێکردنانه له دژی ئۆکرانیا ده‌کرێن.
بایدن له کێیڤی پایته‌ختی ئۆکرانیایه به مه‌به‌سـتی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کاتی ئۆکرانیا ئه‌لێگزانده‌ر تورچینۆڤ و سه‌رۆک وه‌زیری کاتی ئارسنی یاتسینووک، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا هیچ ئاماژه‌یه‌ک نیـیه بۆ هێورکردنه‌وه‌ی ئه‌و گرژیـیه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا به‌رپابووه.
بایدن گوتی حکومه‌تی ئۆکرانیا هه‌لی به‌دیهێنانی وڵاتێـکی یه‌کگرتووی له به‌رده‌مدایه، به‌ڵام ئاگاهی به ئۆکرانیـیه‌کان دا که ده‌بێت یه‌که‌م شت شه‌ڕی شێرپه‌نجه‌ی گه‌نده‌ڵی بکه‌ن.
گوتیشی ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌یه یارمه‌تی ئۆکرانیا بدات تاوه‌کو له بواری وزه‌دا سه‌ربه‌خۆببێت و پـشـت به گازی سروشتی ڕووسیا نه‌به‌سـتێت.
هاوکاتی ئه‌م سه‌ردانه‌ی جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا، هه‌ریه‌ک له ئۆکرانیا و ڕووسیا یه‌کتر تاوانبارده‌که‌ن له‌و شه‌ڕه‌ی له خاڵێـکی پـشکنینی شـاری سلاڤیانسکی هاوسۆزی ڕووسیا که‌وته‌وه و بووه مایه‌ی کوژرانی 3 که‌س.
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا وێنه‌ی بڵاوکردووه‌ته‌وه و تیایدا نیشـانی ده‌دات هێزی تایبه‌تی ڕووسیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا گردبوونه‌ته‌وه. ده‌ڵێت دیپـلۆماتانی ئۆکرانی ئه‌و وێنانه‌یان به کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا داوه.
ڕووسیا ڕه‌تی کردووه‌ته‌وه هیچ سه‌ربازێـکی له ئۆکرانیا هه‌بێت. ده‌ڵێت هه‌موو ئه‌و جوداخوازانه‌ی سه‌ر به ڕووسیا که‌سـانی خه‌ڵـکی ناوچه‌که‌ن.