وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه ده‌ڵێت 3 که‌سی دیکه به نه‌خۆشی کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
وه‌زاره‌ته‌که شه‌وی یه‌کشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی یه‌ک له‌وانه‌ی گیانی له‌ده‌سـتداوه که‌سێـکی ته‌مه‌ن 49 سـاڵ بووه و ڕه‌چه‌ڵ سعودی نیـیه و دانیشـتووی شـاری جه‌ده‌ی ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌یه. دووانه‌که‌ی تر هه‌ردووکیان ته‌مه‌نیان 68 سـاڵ بووه، به‌ڵام یه‌کێـکیان له شـاری نه‌جرانی باشوری ڕۆژئاوا و ئه‌وی دیکه‌یان له شـاری مه‌دینه له ڕۆژئاوای سعودیـیه.
ئه‌م سێـیانه له نێو ئه‌و 13 که‌سه‌دا بوون که له‌م دوایـیانه‌دا هه‌واڵی تووشبوونیان به‌م نه‌خۆشیـیه ڕاگه‌یه‌ندرا.
عه‌بدوڵڵا ئه‌لڕه‌بیعه وه‌زیری ته‌ندروسـتی سعودیـیه ده‌ڵێت وه‌زاره‌ته‌که‌ی هه‌موو هه‌وڵێـکی خۆی ده‌دات بۆ ڕێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیـیه‌که.
جێی ئاماژه‌یه له‌وه‌تای ئه‌م نه‌خۆشیـیه له سـاڵی 2012 دۆزراوه‌ته‌وه، 79 که‌س له عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه پـێی گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
ڤایرۆسی کۆرۆنا که زۆر جاریش به مێرسیش ناوده‌برێت، له سیـیه‌کانی مرۆڤ ده‌دات و وه‌ها له نه‌خۆشه‌که ده‌کات به سه‌ختی هه‌ناسه بدات و ئه‌گه‌ربێت و زوو چاره‌سه‌ری بۆ نه‌کرێت، ئه‌وا ڕه‌نگه بـبێته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی نه‌خۆشه‌که.