ڕێکخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له وتارێکیدا ئۆباڵی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕێندراوه‌کان له ئه‌ستۆی دوو لایه‌نی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌نێت.
نه‌وشیروان موسته‌فا له وتاره‌که‌یدا بۆ لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت "كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان له‌ستراتیژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا، خاڵی مه‌ركه‌زییه و پێویسته بگه‌ڕێندرێته‌وه سه‌رخاكی هه‌رێمی كوردستان و هه‌قه كه‌ركوكییه‌كان، سزای ئه‌و هێزانه بده‌ن كه كه‌ركوكیان خسته بازاڕی ڕاپرسی و له‌به‌رخاتری ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمیش، نه‌یانهێشت ڕاپرسییه‌كه ئه‌نجامبدرێت".
دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت ئه‌م وتاره‌ی ڕێکخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له چوارچێوه‌ی کاردانه‌وه‌کاندایه به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی له‌لایه‌ن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و لایه‌نگرانی یه‌کێتیدا ده‌کرێته سه‌ر ئه‌و پرۆتۆکۆڵه‌ی نێوان گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان و ده‌شڵێت وتاره‌که وه‌ک په‌یامێکی داکۆکیکردن بوو له‌و ڕیکه‌وتنه‌ی ئه‌و دوو لایه‌نه مۆریان کرد.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب ده‌شڵێت په‌یامی نه‌وشیروان موسته‌فا له‌و وتاره‌دا ئه‌وه‌بووه شکستی دۆسێی کورد له که‌رکوک بنێته ئه‌ستۆی هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵات و به‌تایبه‌تیش یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان.
سه‌باره‌ت به پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ له هه‌رێم و به‌شداری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌و کابینه‌یه‌دا دکتۆر که‌نعان ده‌ڵێت ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی باسده‌کرێن پێویستی به سیسته‌مێکی دیموکراسی هه‌یه و پێویستی به سیسته‌مێکه بڕوای به ئاڵ و گۆڕکردنێکی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌بێت به‌ڵام به شیوه‌یه‌کی گشتی ئه‌م سیسته‌مه سیاسیه حیزبییه‌ی له هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه سیسته‌مێکی دیموکراتی نییه، هه‌ر بۆیه وه‌ک ده‌ڵێت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌که‌وێته به‌رده‌م دوو بژاره‌وه.
وه‌ڵامی ئه‌م پرسه و چه‌ند پرسێکی تریش له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: