كۆنفرانسی ڕاوێژی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ پێکهێنانی به‌رنامه‌یه‌کی هاوبه‌ش له وڵاتی سوید به به‌شداری ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له لایه‌نه سیاسیه‌کانی کورد کۆتایی به کاره‌کانی خۆی هێنا.
کۆمه‌ڵه‌کانی زه‌حمه‌تکێشان و دیموکراته‌کانیش به‌شدارییان له‌م کۆنفرانسه‌دا نه‌کرد.
ئارێز ئه‌نده‌ریاری، ڕۆژنامه‌وان و ئه‌ندامی کۆمیته‌ت ڕێکخه‌ری کۆنفرانسه‌که ده‌ڵێت بانگێشتی فه‌رمی بۆ هه‌موو لایه‌نێکی سیاسی چووه له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستاندا و ده‌شڵێت لێره‌دا گرنگ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا و یه‌کێک له هه‌ڵوه‌سته گرنگه‌کانی ئه‌م کۆنفرانسه‌ش درێژه دانه به‌م جۆره هه‌وڵانه بۆ ڕاوێژی نه‌ته‌وه‌یی و بشتوانرێت ئه‌و چه‌ند لایه‌نه‌ی له‌م کۆنفرانسه‌ی سویددا به‌شدارییان نه‌کردبوو بۆ له‌مه‌ودوا به‌شدار بن.
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی ده‌گوترێت دید و بۆچوونه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) باڵی کێشابوو به‌سه‌ر کۆنفرانسه‌که‌دا، به‌ڕێز ئه‌نده‌ریاری ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی خۆیان له چوارچێوه‌ی سنوره ته‌سکه‌کانی لایه‌ن و لایه‌نکاریدا سنوردار ده‌که‌ن ئه‌و جۆره شرۆڤه‌یه بۆ کۆنفرانسه‌که ده‌که‌ن. وه‌ک ده‌ڵێت کۆمیته‌یه‌کی 5 ئه‌ندامی له‌م کۆنفرانسه‌دا پێکهاتووه که ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامه‌کانی تێڕوانینی جیاوازیان هه‌یه له په‌که‌که.
له وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ئارێز ئه‌نده‌ریاری باسیش له ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م کۆنفرانسه دوو ڕۆژیه ده‌کات.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: