پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌ت ڕێکه‌وتوون و ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی هه‌رێمیش له‌سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به گرنگ ناودێری ده‌کات.
ڕابوون مه‌عروف ده‌ڵێت هه‌ردوو پرۆسه‌ی سیاسی و دیموکراسی له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا له‌به‌رده‌م ته‌گه‌ره و کێشه‌ی جۆراوجۆردایه و ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات له نێو هێزه سیاسیه‌کاندا نه‌بۆته نه‌ریت، هه‌ر بۆیه ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ی نێوان پارتی و گۆڕان ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌کی باشه بۆ ئه‌و ده‌ستاوده‌ستکردنه‌ی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمه‌که‌دا.
به‌ڕێز مه‌عروف ده‌شڵێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕوای وایه ئه‌و پێشنیازانه‌ی پێشتر کراون بۆ چاکسازی له سیسته‌می سیاسی هه‌رێمدا ده‌بنه بنه‌مایه‌کی به‌هێز بۆ دیموکراتیزه کردنی سیسته‌می سیاسی هه‌رێمی کوردستان و ده‌شڵێت سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌رانی 17 شوبات کردووه ده‌بێت ڕێوشوێنی یاساییان به‌رامبه‌ر بگیرێت و ده‌بێت ڕاپێچی دادگا بکرێن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: