به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما ئاگاهی ده‌دات به ڕوسیا که ده‌شێت ڕووبه‌ڕووی سزای زیاتر ببێته‌وه ئه‌گه‌ر بێت‌و وابه‌سته‌ی ڕێککه‌وتنی نوێی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌بێت سه‌باره‌ت به ئۆکرانیا و هه‌نگاو به‌ره‌و ناردنی هێزه‌کانی بنێت بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا.
سوزن ڕایس ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی سه‌رۆک ئۆباما له کۆشکی سپی به په‌یامنێرانی گوت ئه‌مه‌ریکا ئه‌مه‌ی ڕوون و ئاشکرا کردووه که له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌کاندا ئاماده‌ن باجی زیاتر به‌سه‌ر ڕوسیادا بسه‌پێنن ئه‌گه‌ر هاتو مۆسکۆ وابه‌سته نه‌بێت به ڕێککه‌وتنه‌که.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مه‌رکا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ڕوسیا وابه‌سته‌ییه‌کانی خۆی به‌جێ نه‌گه‌ێنێت له‌م ڕووداوه‌دا وه‌ک ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی بجوڵێنێت ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی سزای زیاتر ده‌بێته‌وه، که وه‌ک ده‌ڵێن ده‌شێت زۆر بواری گرنگ بگرێته‌وه له بواری ئابوری ڕوسیادا.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌دایه.