ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ڕووسیا له‌سه‌ریه‌تی داوا له‌و چه‌کدارانه‌ی سه‌ر به خۆی بکات ئه‌و باڵه‌خانه حکومیـیانه‌ی ئۆکرانیا چۆڵ بکه‌ن که ده‌سـتیان به‌سه‌ریاندا گرتووه.
جێنێفه‌ر پـساکی خانمه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی هه‌ینی گوتی ڕووسیا ڕێوشوێنی پـێویسـتی نه‌گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ هێورکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که و جێبه‌جێکردنی ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ ئۆکرانیا پـێی گه‌یشـتبوو.
دێنس پـووشیلین سه‌رکرده‌ی چه‌کداره‌کانی سه‌ر به ڕووسیا پـێشـتر گوتی ئه‌وان پابه‌ندی ڕێکه‌وتنه‌که نابن و کاتێـک وازده‌هێنن که حکومه‌تی ئۆکرانیا ده‌ست له‌کاربکێشێته‌وه.
جێنێفه‌ر پـساکی گوتی ئه‌مه‌ریکا ئه‌و قسانه‌ی جوداخوازه‌کان ڕه‌تده‌کاته‌وه که ده‌ڵێن حکومه‌تی نوێی ئۆکرانیا به کوده‌تا هاتووه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
جێی ئاماژه‌یه ڕێکه‌وتنه‌که‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه پاش وتووێژی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا و ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپا هات. به‌پـێی ڕێـکه‌وتنه‌که ده‌بێت هه‌موو باڵه‌خانه حکومیـیه‌کان چۆڵ بکرێن و چه‌کداره‌کانیش چه‌ک بکرێن.