گه‌وره نوسه‌ر و ڕۆماننوسی جیهانی گابریل گارسیا مارکیز له ته‌مه‌نی 87 ساڵیدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له ماڵه‌که‌ی خۆی له مه‌کسیکۆ سیتی ماڵئاوایی له جیهان کرد.
مارکیز خاوه‌نی ڕۆمانی (سه‌د ساڵ له ته‌نهایی) بوو که به یه‌کێک له شاکاره‌کانی داده‌نرێت و هه‌ر ئه‌و ڕۆمانه‌ش ڕیگه‌خۆشکه‌ر بوو تا بگاته ئه‌و ئاسته‌ی به گه‌وره نوسه‌ری سه‌ده‌ی 20 دابنرێت.
گابریل گارسیا مارکیز، له ساڵی 1982 دا خه‌ڵاتی نۆبڵی بۆ وێژه وه‌رگرت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆربه‌ی ڕۆمانه‌کانی مارکیز باسکردن بوون له ژیان له ئه‌مریکای لاتیندا به‌ڵام بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌م گه‌وره نوسه‌ره‌ی جیهان بۆ مرۆڤایه‌تی بوو.
مارکیز به نوسه‌رێکی گه‌وره‌ی ڕیالیزمی سیحری ناسراوه و وه‌ک خۆی چه‌ندجار ئاماژه‌ی پێکردووه له مێژووی دیکتاتۆره شه‌ڕانگێزه‌کان و شۆڕشگێڕه ڕۆمانسیه‌کانی ئه‌مریکای لاتینه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
ڕۆمانی (سه‌د ساڵ له ته‌نهایی) زیاتر له 20 ملیۆن دانه‌ی لێ فرۆشراوه.
پابلۆ نێرۆدا شاعیری شیلی به گه‌وره‌ترین داهێنانی ناودێر کردووه له زمانی ئیسپانیدا پاش دۆن کیهۆتێ.
ڕۆماننوس ویلیا‌م کێنه‌دی له‌سه‌ر نوسینه‌کانی مارکیز ده‌ڵێت پێویسته هه‌موو که‌سێک بیانخوێنێته‌وه.
گابریل گارسیا مارکیز پاش ململانێیه‌کی زۆر و سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دا ڕۆژی پێنجشه‌ممه 17 مانگی چوار کۆچی دوایی کرد.
مارکیز بێ له هاوسه‌ره‌که‌ی میرسیدس دوو کوڕیشی له‌پاش جێماوه ڕۆدریگۆ وه گۆنزالۆ.
له نوسینه‌کانی تری گابریل گارسیا مارکیز، خۆشه‌ویستی له زه‌مه‌نی کۆلێرا، ده‌ریاوانه خنکاوه‌که، کاژمێری شووم و چه‌ندان به‌رهه‌می تر که وه‌رگێڕدراونه‌ته سه‌ر زۆربه‌ی زمانه‌کانی جیهان.