وا بۆ حه‌وت مانگ ده‌چێت ئه‌م کابینه نوێیه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق هه‌ر پێکنه‌هات هه‌رچه‌نده جار جاره به‌رگوێمان ده‌که‌وێت ده‌گوترێت ئه‌مڕۆ نا سبه‌ی یان پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق یان پاش هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌م کابینه‌یه پێکدێت.
زۆرێک له چاودێران له‌و بڕوایه‌دان وێڕای ناکۆکیه‌کانی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان شێواز و چۆنیه‌تی ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی تاران و ئانکه‌ره به‌شێکی که‌م نییه له ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی هه‌رێم.
کام یه‌کێک له‌م دوو وڵاته زیاتر ڕۆڵی هه‌یه له بڕیاره سیاسیه‌کانی هه‌رێمه‌که‌دا ؟ ئایا ئێرانی هاوسنوره له‌گه‌ڵ ده‌ڤه‌ری سه‌وزدا یان تورکیای هاوسنوره له‌گه‌ڵ ده‌ڤه‌ری زه‌رددا؟
میوانی به‌رنامه:
دکتۆر سه‌ردار قادر، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی.
شیکه‌ره‌وه نایشارنه‌وه له‌وه‌ی هه‌ریه‌کێک له‌م دوو وڵاته خواست و به‌رنامه‌ی خۆی هه‌یه سه‌باره‌ت به پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ و ده‌شڵێن به دووری نازانن ئه‌گه‌ر هاوسه‌نگی هاوکێشه‌کان به که‌رخه‌ی هه‌ر لایه‌کیاندا بشکێته‌وه ئه‌وا کورد به خۆی بزانێت یان نه‌زانێت ده‌بێته به‌شێک له جه‌مسه‌رێکی قه‌یرانی ئاینزایی ناوچه‌که.
گه‌ر وه‌ها بێت و ئه‌م حکومه‌ته نوێیه که به بنکه فراون یان حکومه‌تی یه‌کڕیزیی نیشتیمانی ناودێرکراوه چۆن ده‌توانێت پارێزگاری له ڕه‌هه‌نده نیشتیمانیه‌کانی خۆی بکات ؟ چۆن ده‌توانێت ببێته خاوه‌ن ژێرخانێکی سه‌ربه‌خۆ له ده‌مێکدا ئێستا تاران و ئانکه‌ره هه‌ریه‌که ده‌ڤه‌ره‌که‌ی نزیک خۆی له ڕووی ئابوریه‌وه مۆنۆپۆڵ کردووه.
ئا له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا شانده‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران چه‌ند جارێک سه‌ردانی هه‌رێمیان کردووه ، به هه‌مان شێوه‌ش شانده‌کانی تورکیا و له کۆبونه‌وه‌کاندا باس له هێڵه گشتیه‌کان و تایبه‌ته‌کانی پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێم و ئاینده‌ی سیاسی هه‌رێم کراون.
هه‌ربۆیه پرسیاره سه‌ره‌کیه‌که ئه‌وه‌یه ئێران و تورکیا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بڕیارده‌ریش نه‌بن له پرسی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ‌دا به‌ڵکو ته‌نها به‌شدارییان هه‌بێت له یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه‌دا ئایا ڕه‌هه‌نده‌کانی تایبه‌تن به نیشتیمانی بوونی ئه‌م کابینه یان هه‌ر کابینه‌یه‌کی تر چی‌یان لێ به‌سه‌ر دێت؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی "له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندایه".