کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر بنکه‌یه‌کی له‌شـکر له ڕۆژئاوای شـاری موسڵ و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 10 سه‌رباز کوژراون و 12 سه‌ربازی دیکه برینداربوون.
هێرشه‌که به‌یانی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه کرایه سه‌ر باره‌گای هێزێـکی سه‌ر به فیرقه‌ی سێی له‌شـکری عێراق له شـارۆچکه‌ی مهحلبیهی موسڵ. سه‌ره‌تا خۆکوژێـک به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو خۆی به ده‌روازه‌ی باره‌گاکه‌دا ته‌قانده‌وه و پاشان شه‌ڕه ته‌قه له نێوان هێرشبه‌ره‌کان و هێزه‌که‌ی له‌شـکر هه‌ڵگیرسـا و کوژران و برینداربوونی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی لێـکه‌وته‌وه. هه‌روه‌ها 8 چه‌کداریش کوژراون.
هاوکاتی هێرشه‌که گولـله خومپارش گیرابووه باره‌گاکه.