زانایان به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ڕێگه‌ی نوێ بدۆزنه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه. نوێترین هه‌وڵیش له ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی چاویلکه‌یه‌کی تایبه‌ته که له‌م دوایـیانه‌دا له ئه‌مه‌ریکا دروسـتکراوه.
پـزیشکان له ئێسـتادا ته‌نها دوو ڕێگه‌یان له به‌رده‌مدایه بۆ چاره‌سه‌رکردنی شێرپه‌نجه، ئه‌وه‌ش یان به به‌کارهێنانی ده‌رمان و تیشک یانیش به بڕینه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی تووشی شێرپه‌نجه‌که بووه.
زیاتر ڕێگه‌ی دووه‌م ده‌گیرێته‌به‌ر، به‌ڵام هه‌میشه ئه‌نجامه‌که‌ی سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه، چونکه سه‌خته بزانرێت کۆتایی خانه تووشبووه‌کان له کوێدایه.
زۆر جار ئه‌و پـزیشکانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریـیه‌که ده‌که‌ن ده‌وروبه‌ری به‌شه تووشبووه‌که ده‌بڕنه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشـتا خانه‌ی نه‌خۆش ده‌مێنـنه‌وه و ناچار ده‌بن نه‌شته‌رگه‌ری دیکه بۆ نه‌خۆشه‌که بکه‌نه‌وه.
له‌م دوایـیانه له زانکۆی واشنتنی پـزیشکی له شـاری سانت لویزی ویلایه‌تی میزوری ئه‌مه‌ریکا جۆره چاویلکه‌یه‌ک دروسـتکراوه که ده‌توانرێت پێی خانه تووشبووه‌کان له خانه سـاغه‌کان جیابکرێنه‌وه.
ئه‌م چاویلکه‌یه بۆ یه‌که‌م جار له مانگی دوو له نه‌خۆشخانه‌ی بارنز جوش له ویلایه‌تی میزوری تاقیکرایه‌وه. دکتۆر ڕایان فیڵدز که پـزیشکی نه‌شته‌رگه‌ریـیه له‌و نه‌خۆشـخانه‌یه و یه‌کێـک بووه له‌وانه‌ی له تاقیکردنه‌وه‌که‌دا به‌شـداری کردبوو، گوتی به ڕاستی ئه‌مه ته‌کنه‌لۆژیایه‌کی سه‌رسوڕمێنه‌ره، چونکه وه‌ک ئه‌وه وایه مایکرۆسکۆپـێـک له ده‌می نه‌شته‌رگه‌ریـیه‌که به‌کاربهێنیت.
به‌ر له نه‌شـته‌رگریـیه‌که نه‌خۆشه‌که به ده‌رزی ماده‌یه‌کی تایبه‌ت ده‌کرێته جه‌سته‌یه‌وه که له خانه نه‌خۆشه‌کاندا کۆده‌بێته‌وه و جۆره تیشکێـک ده‌داته‌وه که به چاوی ئاسایی نابینرێت، به‌ڵام به‌و چاویلکه‌یه زۆر به ڕوونی دیارده‌بێت.
پـرۆفیسۆر سامۆئێل ئاچیلیفوو به‌رپـرسی تاقیگه‌ی ڕادیۆلۆجی له زانکۆی واشنتنی پـزیشکی که ئه‌م ماده‌یه و چاویلکه‌یه‌ی داهێناوه، ده‌ڵێت سه‌نسه‌ره‌کانی که له پێشی چاویلکه‌که‌دا هه‌ن ئه‌و تیشکدانه‌وه‌یه‌ی ماده‌که وه‌رده‌گرنه‌وه که له خانه نه‌خۆشه‌کاندا کۆده‌بێته‌وه و یه‌کسه‌ر له به‌رده‌می چاوی پـزیشکی نه‌شته‌رگه‌ریـیه‌که ده‌رده‌که‌وێت.
دکتۆر ڕایان فیڵدز ده‌ڵێت به‌م ڕێگه‌یه ده‌توانرێت حاڵه‌ته‌کانی دووباره‌کردنه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ لابردنی شێرپه‌نجه که‌م بکرێنه‌وه.
به‌پـێی ئاماره‌کان نزیکه‌ی 40 له سه‌دی ئه‌وانه‌ی له ئه‌مه‌ریکا نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی شێرپه‌نجه له مه‌مکیان بۆ ده‌کرێت، جارێـکی دیکه نه‌شته‌رگه‌ریـیان بۆ ده‌کرێته‌وه.
هه‌تا ئێسـتا ئه‌م چاویلکه‌یه له نه‌شته‌رگه‌ری که‌سانی دووچار به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک و پـێست تاقی کراوه‌ته‌وه.
به‌ڵام پـرۆفیسۆر سامۆئێل ئاچیلیفوو ده‌ڵێت ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه ده‌کرێت بۆ جۆره شێرپه‌نجه‌کانی دیکه‌ش به‌کاربهێنرێت، وه‌کو شێرپه‌نجه‌ی سی و قۆڵۆن و په‌نکریاس. ده‌شڵێت هه‌روه‌ها به‌و ماده‌یه خانه‌ش به‌دی کراوه به‌ر له‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ببێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌م ته‌کنه‌لۆجیایه هێشـتا له قۆناغی سه‌ره‌تایـیدایه، به‌ڵام پـزیشکان پـێشبینی ده‌که‌ن ئاینده‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووی هه‌بێت.