کاربه‌ده‌سـتانی لیبیا ده‌ڵێن زوویه‌کی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ژماره‌یه‌ک چه‌کداری ده‌مامک دراو له ته‌رابلوسی پایته‌خت باڵیۆزی ئوردنیان ڕافاندووه.
سه‌عید ئه‌لئه‌سوه‌د گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی لیبیا گوتی چه‌ند چه‌کدارێـکی ده‌مامک دراو له نێو دوو ئۆتۆمبیله‌وه ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبیلی فه‌واز ئه‌لعیتان کردووه و شۆفێره‌که‌یان بریندارکردووه و پاشـان له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌که‌کانیان باڵیۆزه‌که‌یان له ئۆتۆمبیله‌که هێناوه‌ته ده‌رێ و ڕفاندوویانه.
سه‌باح ئه‌لڕافعی خانمه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوردنیش هه‌واڵه‌که‌ی پشـتڕاستکرد، به‌ڵام هیچ ورده‌کاری زیاتری له‌سه‌ر ڕووداوه‌که نه‌دا. گوتیشی حکومه‌تی ئوردن له نزیکه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی لیبیا به‌دواداچوون بۆ مه‌سه‌له‌که ده‌کات.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هۆکاری ڕفاندنی باڵیۆزه‌که نه‌زانراوه و که‌سیش به‌رپـرسیارێتی خۆی له ڕفاندنی ڕانه‌گه‌یاندووه.
له پاش ڕووخاندنی ڕژێمی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی دیارده‌ی ڕفاندن له لیبیا ته‌شه‌نه‌ی کردووه و زیاتر دیپـلۆماتان و ڕۆژنامه‌وانان ده‌کرێنه ئامانج. له مانگی یه‌کیش ژماره‌یه‌ک چه‌کدار 6 دیپـلۆمات و کارمه‌ندی باڵیۆزخانه‌ی میسریان ده‌سـتگیرکرد پاش ئه‌وه‌ی میسر سه‌رکرده‌ی کۆمه‌ڵێـکی چه‌کداری میلـلی لیبیای ده‌سـتبه‌سه‌رکرد. چه‌کداره‌کان ئه‌و 6 میسریـیه‌یان ئازادکرد دوای ئه‌وه‌ی میسر سه‌رکرده‌ی ئازادکرد.