Accessibility links

له‌ موسڵ هەڕەشەى چەکداران بۆ سەر کارمەندانى کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان چڕتر دەبێتەوە


I
I
سەرۆکى ئۆفیسى موسڵى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان رایدەگەیه‌نێت لەگەڵ نزیکبوونەوەى وادەى هەڵبژاردن فشار و هەڕەشەى چەکداران بۆ سەر کارمەندانى کۆمسیۆن لە موسڵ زیاتر دەبێت.
محەمەد هانى سەرۆکى ئۆفیسى موسڵى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان لە لێدوانێکى تایبەتى دا بۆ دەنگى ئەمریکا ئاماژە بەوەش دەکات بەهۆى ئەو هەڕەشانەوه‌ ژمارەیەکى زۆرى کارمەندانى کۆمسیۆن دەستیان لە کارەکانیان کێشایەوە و بۆشاییەکى گەورەیان بۆ دروستبووە بە تایبەت لە ناوچەکانى گەیارە و شوڕا و بەعاج لە باشورى موسڵ. دەشڵێت بۆ چارەسەرکردنى ئەم قەیرانە پلانێکى دیکه‌ هەیە، ئەویش دەستبەکاربوونى کارمەندانى یەدەک، واتە ئەوانەى بە گرێبەست کاریان لەگەڵ دەکەن.
لە بارەى پلان و ڕێوشوێنەکانى ئەمنى بۆ ڕۆژى هەڵبژاردن و پاراستنى ژیانى هاوڵاتیان و کارمەندانى کۆمسیۆن محەمەد هانى دەڵێت بە هەماهەنگى لەگەڵ پۆلیس و سوپا پلانێکى تۆکمەیان داڕشتووە. داواشى کرد بابەتى ئەمنى نەبێتە هۆکارێک بۆ ساردبوونەوەى هاوڵاتیان لە بەشدارىکردن لە پرۆسەى هەڵبژاردندا.
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:43 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG