ته‌له‌فیزیۆنی فه‌رمی میسر ڕایگه‌یاند که‌وا عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی وه‌زیری پـێشـووی به‌رگری ڕۆژی دووشه‌ممه داوای کاندیدیکردنی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی داهاتوو پێشـکه‌ش کردووه که چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له کۆتایی مانگی پـێـنجدا به‌ڕێوه‌بچێت.
ته‌له‌فیزیۆنه‌که ڕایگه‌یاند محه‌مه‌د به‌ها ئه‌بو شه‌قه ڕاوێژکاری یاسایی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سیسی له‌بری ئه‌و داواکه‌ی خستووه‌ته به‌رده‌م کۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی میسر.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه سیسی ته‌مه‌ن 59 سـاڵ له کۆتایـیه‌کانی مانگی سێ ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆی له پـۆسـتی وه‌زیری به‌رگری ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش تاوه‌کو خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی کاندید بکات که به‌پـێی یاسای میسر نابێت که‌سانی ناو له‌شـکر خۆیان له هه‌ڵبژاردنه گشـتیـیه‌کاندا کاندید بکه‌ن.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت حه‌مدین سه‌باحی، ئه‌وه‌ی به پله‌ی سێـیه‌مدا هات له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی سـاڵی 2012 ، بـبێته ڕکه‌به‌ری سه‌ره‌کی سیسی.
سه‌باحی که ئه‌ویش ته‌مه‌نی 59 سـاڵه، خۆی بۆ پـێشـکه‌شکردنی داوای کاندیدیکردنی ئاماده‌ده‌کات.