کورد له عێراقدا ئه‌زموونێکی ئه‌وتۆی نییه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقدا که شیعه‌کان تیایدا باڵا ده‌ستن. ئێستاش پرسیار له‌وه‌دایه ئایا له‌پاش هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی له‌گه‌ڵ شیعه‌کاندا ده‌بێته‌وه هاوپه‌یمان یان نا؟.
فه‌تاح زاخۆیی، نوسه‌ر و چاودێری سیاسی ده‌ڵێت خاڵی سه‌ره‌کی بۆ کورد له‌وه‌دا ده‌بێت به‌ر له هاوپه‌یمانێتی کردن پێویسته مافه‌کان و داواکانی خۆی یه‌کلابکاته‌وه تا ڕێ له‌وه بگیرێت ژینگه‌ی ڕێکه‌وتنه‌که‌ی چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ری هه‌ولێر دوباره ببێته‌وه که وه‌ک ده‌ڵێت ته‌نها یه‌ک به‌ندی ئه‌و ڕێکه‌وتنه جێبه‌جێکرا و ئه‌وانی تر هیچیان نه‌کران.
به‌ڕێز زاخۆیی ده‌شڵێت به شێوه‌یه‌کی گشتی به‌هێزبوونی به‌غدا یان به‌هێزبوونی ئه‌و ڕه‌وته‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر سه‌رکردایه‌تی ده‌کات خۆی له خۆیدا لاوازی هه‌رێمی کوردستان یان نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌غدا نیشان ده‌دات و ده‌شڵێت ئێستا جیاوازی ڕوانینه‌کانی لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێم به‌رامبه‌ر به به‌غدا به ئاشکرایی ده‌رکه‌وتووه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته فاکته‌رێکی تر بۆ لاوازبوونی سه‌نگی کورد له به‌غدا.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ فه‌تاح زاخۆیی نوسه‌ر و چاودێری سیاسی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: