له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگی چواره‌وه پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ستیکردووه به لێدانی خه‌نده‌قێک له ناوچه سنوریه‌کان له‌گه‌ڵ کوردستانی سوریادا.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پارتی ناڕه‌زایی گشتی لێکه‌وتۆته‌وه.
پارتی دیموکراتی کوردستان له نوێترین ڕاگه‌یاندنیدا سه‌باره‌ت به هه‌ڵکه‌ندنی ئه‌و خه‌نده‌قه که ده‌که‌وێته سه‌ر سنوری ناوچه‌ی دێرک ده‌ڵێت حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌ستاوه به لێدانی ئه‌و خه‌نده‌قه نه‌ک پارتی.
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت لێدانی ئه‌و خه‌نده‌قه به‌شێکه له گه‌مه سیاسیه‌کانی ناوچه‌که و تێکه‌ڵبوونی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان و لایه‌نه کوردیه‌کانیش له‌مه به‌ده‌ر نین، وه‌ک ده‌ڵێت هه‌ڵکه‌ندنی خه‌نده‌قیش له‌سه‌ر سنوری کوردستانی سوریا به‌شێکه له‌و گه‌مه سیاسیانه هه‌روه‌ک چۆن شه‌ڕی داعش به‌شێکه لێی.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز جه‌عفه‌ر ده‌شڵێت له ئێستادا ڕای گشتی به‌رامبه‌ر هه‌ڵکه‌ندنی ئه‌و خه‌نده‌قه بێزاره، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی هه‌ڵکه‌ندنی خه‌نده‌ق یانی تێکچوونی یه‌کڕیزیی گه‌لی کورد له ناوچه‌که‌دا له ده‌مێکدا که پێویست به هه‌بوونی گوتارێکی هاوبه‌ش ده‌کات تا وه‌ک کارتێک به‌رامبه‌ر زلهێزه‌کانی ناوچه‌که به‌کاربهێنرێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: