زۆرێک له چاودێری کاروباری سیاسی عێراق له‌وبڕوایه‌دان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵی وڵاته‌که‌دا لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ناتوانێت به ئه‌ندازه‌ی هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌که‌ی پێشووی عێراق کورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بێنێت.
عوزێر حافز نه‌زیر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان هاوڕایه و ده‌ڵێت ده‌وڵه‌تی یاسا له پاشه‌کشێدایه و ئێستاش ئه‌وانه‌ی که‌توونه‌ته ململانێی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ناو ماڵی شیعه‌ی عێراقدان و ده‌شڵێت نه‌بوونی پاڵپشتکردنێکی ڕاسته‌وخۆی مه‌رجه‌عی شیعه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا کاریگه‌ری خۆی هه‌یه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی عێراق ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که پێده‌چێت لیستی ئه‌حرار ی سه‌ر به لایه‌نی سه‌دریه‌کان و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی هاوپه‌یمانێتیه‌ک له نێو خۆیاندا دروست بکه‌ن تا بتوانن پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیریی له ده‌وڵه‌تی یاسا وه‌ربگرنه‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
عوزێر حافز نه‌زیر: مالیکی له پاشه‌کشێدایه و ده‌وڵه‌تی یاساش هه‌ستی پێکردووه
