دادگایه‌ک له پارێزگای سلێمانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق تاوانه‌کانی له‌سه‌ر پارێزگاری پێشوو بووه لاده‌دات و ئه‌و بڕیاری سزادانه‌ی له‌سه‌ریشی بووه هه‌ڵده‌گرێت و ده‌ڵێت به‌ر لێبوردنی گشتی که‌وتووه.
پێشتر دادگا به بێ ئاماده بوونی دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید بڕیاری سزادانی دابوو، هه‌روه‌هاش سێ خانمی تریش بڕیاری دادگا گرتبونیه‌وه و ئێستا هه‌ر یه‌که‌یان له‌سه‌ر تاوانه هاوبه‌شه‌که‌یان ماوه‌ی پێنج ساڵیان له گرتووخانه به‌سه‌ر بردووه.
پاش ئه‌وه‌ی جارێکی تر له‌م یه‌ک دوو هه‌فته‌یه‌ی ڕابردوودا دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید پارێزگاری پێشووی سلێمانی ده‌چێته‌وه به‌رده‌م دادگا، وه‌ک له بڕیاره‌که‌ی دادگادا هاتووه به لێبوردنی گشتی ئازاد ده‌کرێت.
له گرتوخانه‌ش ئه‌و سێ خانمه‌ی له‌سه‌ر هه‌مان دۆسێی به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌ی گشتی دادگا بڕیاری زیندانیکردنی داون ده‌ست به مانگرتن له خۆراک ده‌که‌ن.
شۆخان مه‌حمود، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان یه‌کێکه له‌و ژماره چالاکوان و پارێزه‌رانی سه‌ردانی ئه‌و سێ خانمه ده‌که‌ن له گرتووخانه.
شۆخان مه‌حمود ده‌ڵێت به‌هۆی مانگرتنه‌که‌یانه‌وه باری ته‌ندروستی ئه‌و سێ خانمه باش نییه و شه‌وێک پێش سه‌ردان کردنیان به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێنه‌وه گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
ئه‌م نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانه له زاری ئه‌و خانمانه‌وه ده‌ڵێت گوتویانه ئه‌و به‌ڵگانه‌ی هه‌یانبووه وه‌ک پسوڵه‌کان که‌وتونه‌ته به‌ر باران یان بۆیاخیان پیادا ڕژاوه و ده‌شڵێن گوتویانه هه‌ر بڕه پاره‌یه‌کیان خه‌رج کردبێت به فرمانی دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید پارێزگاری پێشووی سلێمانی بووه.
شۆخان مه‌حمود ده‌ڵێت نازانین ئه‌و بابه‌تانه‌ی ئه‌و خانمانه باسی ده‌که‌ن دروسته یان نا به‌ڵام جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی پێویسته دادگا گوێیان لێ بگرێت و ده‌شڵێت ته‌واوی ئه‌م دۆسێیه داپۆشینی چیرۆکێکی سیاسی ناشرینه له نێوان کۆمه‌ڵێک ڕه‌نگ و حیزب و سیاسه‌تدا که ده‌یانه‌وێت ئه‌م سێ خانمه بکرێنه قوربانی هه‌ر وه‌ک چۆن هه‌میشه وه‌ک ده‌ڵێت "ژنان له وڵاتی مندا قوربانین".
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان شۆخان مه‌حمود کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: