له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆ زیاتر له شه‌ش مانگه دواکه‌وتووه به‌ڵام ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌ڵێت جا قه‌یدی چییه.
یه‌کێک له‌و خاڵه سه‌ره‌کیانه‌ی ناکۆکی له‌سه‌ره وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمه و هه‌تا ئێستاش وه‌رگرتنی ئه‌و وه‌زاره‌ته به لایه‌نێکی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی 9 ی ڕابردوو یه‌کلایی نه‌بۆته‌وه.
ئاری هه‌رسین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت پارتی حه‌زی له حکومه‌تی یه‌کڕیزی نیشتیمانیه نه‌ک حکومه‌تی بنکه فراوان و ده‌شڵێت نه‌ک هه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ڵکو هیچ وه‌زاره‌تێک به‌لای پارتیه‌وه شتێکی ئه‌وه‌نده پیرۆز نییه تا ببێته مایه‌ی تێکدانی یه‌کڕیزیی نیشتیمانی له‌هه‌رێمدا و وه‌ک ده‌ڵێت ته‌ڵاقیشی له‌سه‌ر نه‌خوراوه هه‌ر بۆ پارتی بێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز هه‌رسین ده‌ڵێت تا ئێستا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێداگری له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ نه‌کردووه و ئه‌گه‌ر شتێکی ئاوه‌هاش بکات ئه‌وا ئه‌وجا وه‌ک ده‌ڵێت " ئه‌و کاته‌ش ئێمه ڕای خۆمان ده‌بێت".
ئاری هه‌رسین ده‌شڵێت کابینه‌ی هه‌شت له پێش هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌کانی پارێزگاکانی هه‌رێم و په‌رله‌مانی عێراقیشدا پێکده‌هێنرێت و ده‌شڵێت ئه‌م شه‌ڕ و به‌زمانه‌ی له کوردستاندا هه‌یه هیچ وڵاتێک نییه له جیهاندا پێیدا تێپه‌ڕ نه‌بووبێت
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه