به‌رپرسی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت واشنتون به نیازه دوو که‌شتی جه‌نگی موشه‌کی به‌رگری ڕه‌وانه‌ی ژاپون بکات بۆ به‌ڕه‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی که له هه‌ڵویسته‌کانی کوریا باکور که‌وتۆته‌وه.
چه‌ك هه‌یگلی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا له دوای کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئیتسونۆری ئونودیرای وه‌زیری به‌رگری ژاپون و له‌میانه‌ی کونفرانسێکی ڕۆژنامه‌گه‌ریدا گوتی هه‌ردوو که‌شتێکه تا ساڵی 2017 ڕه‌وانه‌ی ژاپون ده‌کرێن و به‌و جۆره هێزی موشه‌کی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا به‌ره‌و حه‌وت که‌شتی زیاده‌بێت.
ڕاگه‌یاندنه‌که هاتووه له‌م ده‌مه‌ی کوریای باکور گرژی و ئاڵۆزی له‌گه‌ڵ دراوسییه‌کانیدا زیادکردووه و هه‌ڕه‌شه ده‌کات به ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌وه‌ی زیاتری موشه‌کی و ناو‌کی.